لەبارهەڵگرێكدا 10 تۆن جگەر دەستیبەسەردا دەگیرێت

لەناحیەی چوار قوڕنە 10 تۆن جگەری ئێرانی دەستی بەسەرداگیرا كە هاوردەكردنی بۆ هەرێم رێگەپێدراو نیە.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای رانیە بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی ناحیەی چوارقوڕنە توانیان دەستبەسەر بڕی 10 تۆن جگەری ئێرانیدا بگرن.

فەرمان عەبدوڵڵا  لەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای  بە PUKmediaی راگەیاند: دوای ئاگاداركردنەوەمان لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی چوارقوڕنە بەبوونی بڕێكی زۆری جگەری  هاوردەكراوی ئێرانی لە ساردخانەی چوارقوڕنە، بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین و یاریدەدەرێتی ئاسایشی چوار قوڕنە دەستمان گرت بەسەر ئەو بڕە جگەرەدا.

وتیشی: بۆ ئەوەی هاووڵاتیان ئاگاداربن جگەری هاوردەكراو بەپێی رێنماییەكانی حكومەتی هەرێم قەدەغەكراو و رێگەی پێنادرێت بهێنرێتە ناو هەرێمی كوردستان، هەر ئەمڕۆ ئەو جگەرە دەستبەسەرداگیراوە لەناودەبرێت.

PUKmedia محەمەد رەسوڵ – رانیە


Source link

About Hooshyar

Check Also

Jinên daişî yên ragirtî hatin berdan – Radio Sweden Kurdish – ڕادیۆی سوید – Radyoya Swêdê

◦ Dozgeriyê di daxuyaniyeke xwe ya duh de ragihand ku du ji wan jinên daişî …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *