فایزه‌رو مۆدێرنا نرخی ڤاكسینه‌كانیان به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی فاینشناڵ تایمز، هه‌ردوو كۆمپانیای فایزه‌رو مۆدێرنا، له‌نوێترین گرێبه‌ستیاندا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وورپا بۆ هه‌نارده‌كردنی ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا، نرخی ڤاكسینه‌كانی تایبه‌ت به‌كۆمپانیاكانیان به‌رزكرده‌وه‌.

راپۆرته‌كه‌ روونیشیكردۆته‌وه‌، له‌و گرێبه‌سته‌ی ئیمزا كراوه‌، نرخی هه‌ر ژه‌مێكی ڤاكسینی فایزه‌ر نرخه‌كه‌ی به‌ (19.50) یۆرۆ دیاریكراوه‌، واتا (23.15)دۆلار، له‌كاتێكدا پێشتر نرخه‌كه‌ی 15.50یۆرۆ بووه‌.

تایبه‌تیش به‌نرخی نوێی ڤاكسینی جۆری مۆدێرنا، وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه‌، نرخی هه‌ر ژه‌مێكی بۆته‌ 25.50دۆلار، به‌راورد به‌نرخه‌كه‌ی له‌گرێبه‌ستی پێشوودا 19 یۆرۆ بووه‌، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ چ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نرخه‌كه‌یدا روویداوه‌، به‌ڵام له‌و نرخه‌ كه‌متره‌ كه‌ پێشتر له‌سه‌ری رێكه‌تبوون كه‌ بریتی بوو له‌ 28.50دۆلار، ئه‌وه‌ش به‌هۆی زیادبوونی خواست له‌سه‌ری.

رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 27ی ته‌مووزی 2021، كۆمسیۆنی ئه‌وروپا رایگه‌یاندبوو یه‌كێتیی ئه‌وروپا تاوه‌كو كۆتایی هاوینی ئه‌مساڵ، له‌سه‌ر رێگایه‌ بۆ هێنانه‌دی ئامانجی ته‌واویان له‌پێدانی ڤاكسین به‌هاووڵاتیان به‌ڕێژه‌یه‌ك كه‌ له‌70% كه‌متر نه‌بێت.

هه‌روه‌ها یه‌كێتیی ئه‌وروپا، مانگی ئایاری رابردوو، رایگه‌یاندبوو كه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن تا كۆتایی مانگی ئه‌یلولی 2021، بڕی زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دۆزی ڤاكسینیان له‌چوار كۆمپانیای ده‌رمان پێبگات.

PUKmedia ئاژانسه‌كان


Source link

About Hooshyar

Check Also

Jinên daişî yên ragirtî hatin berdan – Radio Sweden Kurdish – ڕادیۆی سوید – Radyoya Swêdê

◦ Dozgeriyê di daxuyaniyeke xwe ya duh de ragihand ku du ji wan jinên daişî …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *