بنكه‌كانی پێدانی ڤاكسین زیاد ده‌كرێن

سبه‌ینێ بنكه‌یه‌كی تری دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌كرێته‌وه‌.

نه‌شوان به‌رزنجی وته‌بێژی ته‌ندروستی به‌رده‌ره‌ش به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:  له‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 1-8-2021 ه‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تی زیاتری هاووڵاتیان زوو پێدانی ڤاكسینی دژ به‌ كۆرۆنا بنكه‌یه‌كی تری دابه‌شكردنی  ڤاكسین له‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌كرێته‌وه‌ و ڤاكسینی ئه‌سترازینیكای به‌ریتانی به‌رده‌سته‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت پێكوته‌ی دژ به‌ كۆرۆنا وه‌ربگرن.

وتیشی: لێره‌وه‌ ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت ڤاكسینی دژ به‌كۆرۆنا وه‌ربگرن پێویسته‌ خۆیان له‌ لینكی ئه‌لیكترۆنی تۆماربكه‌ن دواتر سه‌ردانمان بكه‌ن، چونكه‌ بێ خۆ تۆماركردن ناتوانن ڤاكسینه‌كه‌ وه‌ربگرن.
 
PUKmedia كۆسره‌ت كه‌تۆ


Source link

About Hooshyar

Check Also

Jinên daişî yên ragirtî hatin berdan – Radio Sweden Kurdish – ڕادیۆی سوید – Radyoya Swêdê

◦ Dozgeriyê di daxuyaniyeke xwe ya duh de ragihand ku du ji wan jinên daişî …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *