چین ڕەخنە لە پلانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان دەگرێت بۆ پشکنینی تاقیگەکانی وهان


چین وتی پێشنیارەکەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ پشکنینی تاقیگەکانی چین وەکو بەشێک لە لێکۆڵینەوەکان لە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ” بێڕێزی و لوتبەرزییە بەرامبەر زانست.”

هەفتەی ڕابردوو ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وتی قۆناغی دووەمی لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتیەکان پشکنینی تاقیگەکانی چینیش دەگرێتەوە، ئەمەش لەنێوەندی زیادبوونی فشارەکانی ئەمەریکاوە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەک لە تاقیگەیەکی تەکنەلۆجیای زیندەزانی لە وهان.

پێشنیارەکە کە لەلایەن بەڕێوبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تێدرۆس ئادهانۆم گیبریسیۆسەوە داڕێژراوە ” پشکنینی ئەو تاقیگە و ناوەندی توێژینەوانە دەگرێتەوە کە لەو ناوچانەدان بۆ یەکەمین جار لە مانگی دوانزەی ساڵی 2019 حاڵەتەکانی توشبوونی بە ڤایرۆسەکە تیادا دەرکەوت.” ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ شاری وهانی چین.

بەڵام جێگری وەزیری تەندروستی چین ژێنگ یین بە ڕۆژنامەنووسانی وت ” توشی سەرسوڕمان بووە ” بەو پلانە، وتیشی ” بێڕێزیی و لوتبەرزییە بەرامبەر زانست.”

سەرچاوە/ فرانس پرێس


Source link

About Hooshyar

Check Also

Keçeke ji Kobanî li ser asta Sûriyê di Kickboxê de bû yekem (Youtube)

Keçeke ji Kobanî li ser asta Sûriyê di Kickboxê de bû yekem (Youtube) Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *