په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 18-5-2021 په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی ده‌ستپێكردو به‌پێی كارنامه‌كه‌ دانیشته‌كه‌ی په‌رله‌مان ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ له‌خۆده‌گرێت.

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان -عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (13)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی سێیه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 18/5/2021، به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵاوتنی (منی یوخنا یاقو) بۆ پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه‌، پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (83) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
1- پڕۆژه‌یاسای (به‌ركاركردنی یاسای ڕه‌سمی پولی عێراقی ژماره‌ (71)ی ساڵی 2012 له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
2- پڕۆژه‌یاسای (هه‌مواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ژماره‌ (22)ی ساڵی 20211 له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
3- پڕۆژه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌مواری پیاده‌كردنی یاسای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازیی هه‌ردووكه‌رتی تایبه‌ت و تێكه‌ڵاو، ژماره‌ (20)ی ساڵی 1998ی هه‌مواركراو له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
4- پرۆژه‌یاسای (هه‌مواری دووه‌می یاسای یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره‌ (14)ی ساڵی 1993).
5- پڕۆژه‌یاسای (هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستان -عێراق ژماره‌ (10)ی ساڵی 2010).
6- پڕۆژه‌یاسای (هه‌مواری پیاده‌كردنی یاسای بازرگانیی عێراقی ژماره‌ (30)ی ساڵی 1984 له‌هه‌رێمی كوردستان -عێراق).
سێیه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای یاسای (وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
چواره‌م: خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی په‌رله‌مانتار (عبدالستار مجید قادر) په‌یوه‌ست به‌ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار له‌ڕێگای به‌گه‌رخستنه‌وه‌ی كارگه‌كان) به‌پێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ی (49)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.

PUKmedia تایبه‌ت


Source link

About Hooshyar

Check Also

ROJEVA 20'Ê HEZÎRANA 2021'Ê (Anfkurdi)

Sernavên sereke ji rojeva Kurdistanê û Cîhanê. Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *