سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی: رۆتین حكومه‌تی ئیفلیج كردوه‌

تیمی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌جدی كار له‌سه‌ر پرسی سه‌وزایی له‌پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه‌ به‌هۆی بێ ئاوییه‌وه‌ ئه‌گه‌ری وشكبوونی نه‌مام و سه‌وزاییه‌كانی پارێزگاكه‌ هه‌یه‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ده‌ڵێت، شه‌رمه‌ بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت پرسێكی ئاوا گرنگی پشتگوێ خستوه‌.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ لوقمان وه‌رتی سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی رۆتین و رایی نه‌كردنی كاره‌كان و قۆرغ كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه‌، حكومه‌ت به‌ره‌و ئیفلیج بوون ده‌ڕوات و هه‌موو ساڵێك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ قه‌یرانی نوێنه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كۆمپانیاكانی ئاودانی نه‌مام و سه‌وزاییه‌كانی پارێزگای سلێمانی سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه‌ له‌كاتێكدا كه‌ چه‌ند مانگێكه‌ له‌لایه‌ن شاره‌وانی سلێمانیه‌وه‌ ئه‌و داوایه‌ كراوه‌.

 وتیشی: ئێمه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌روه‌ها تیمی یه‌كێتییش له‌حكومه‌ت به‌جدی كار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵێكمان خستوه‌ته‌گه‌ڕ كه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌زووترین كات چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ساڵانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن شاره‌وانی سلێمانیه‌وه‌ هه‌ر زوو نوسراو ده‌كرێت تا ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ نوێ بكرێنه‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ دواده‌خرێت و هه‌موو ساڵێك نه‌مام سه‌وزایی پارێزگای سلێمانی له‌وشكبوون نزیك ده‌بنه‌وه‌و هه‌ندێكجاریش به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ بڕێكی زۆر نه‌مام وشك ده‌بێت.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، رۆتین له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی راگرتووه‌و سیستمی كاركردنی خاو كردوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ منبم له‌جێی سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌ست به‌ شه‌رمه‌زاریی ده‌كه‌م، كه‌ بۆ خه‌رجكردنی بڕی ته‌نها یه‌ك ملیار دینار له‌پێناو پرسێكی گرنگی له‌و شێوه‌یه‌ ته‌نها سه‌ڵاته‌كانی بۆ خۆیی قۆرغ كردوه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

 


Source link

About Hooshyar

Check Also

ROJEVA 20'Ê HEZÎRANA 2021'Ê (Anfkurdi)

Sernavên sereke ji rojeva Kurdistanê û Cîhanê. Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *