هەوڵەکان بۆ ئاگربەست لە یەمەن نەگەیشتوونەتە ئەنجام


نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارتن گریفیث وتی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە یەمەن ” لەو شوێنە نیە کە دەبێت ببێت “، ئەمەش سەرەڕای کۆبوونەوە و داواکانی وڵاتانی ناوچەکە بۆ وەستاندنی شەڕ.

گریفیث لە بەیاننامەیەکدا کە دەست دەزگای هەواڵی فرانس پرێس کەوتووە دەڵێت کۆمەڵێک کۆبوونەوەی لە ماوەی هەفتەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی پەیوەندیداری یەمەنی و ناوچەکە و نێودەوڵەتیدا لە سعودیە و عومان ئەنجامداوە.

ئامانج لە کۆبوونەوەکان ڕێکەوتنێک بووە لەسەر ئاگربەست و ڕاگرتنی هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر شاری مەئرەب کە کۆتا شوێنی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی یەمەنە لە باکووری وڵاتەکەدا، هەروەها ئامانجێکی دیکە لە کۆبوونەوەکان لابردنی کۆتوبەندەکانی سەر بەندەری حودەیدە و کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا بووە.

بەڵام گریفیث وتی بەداخەوە کۆبوونەوەکان نەگەیشتن بە هیچ ئەنجامێک.

وتی ” زیاتر لە ساڵێکە تاوتوێی ئەم بابەتانە دەکەین، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەمیشە یارمەتیدەر بووە، بەڵام بەداخەوە نەگەیشتووین بە ڕێکەوتنێک. لە هەمان کاتیشدا هاوڵاتیانی مەدەنی بەدەست جەنگەوە دەناڵێنن.”

سەرچاوە/ فرانس پرێس


Source link

About Hooshyar

Check Also

بەڕێوبەری گشتی ناوەند لە کۆبوونەوەی باڵای هاوبەش بەشداربوو.

بەڕێوبەری گشتی ناوەند لە کۆبوونەوەی باڵای هاوبەش بەشداربوو. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە ڕۆژی دووشەممە …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *