قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ پێویستی به‌یاسا و ڕێكاری توند هه‌یه‌

شاره‌زایه‌كی بواری بایۆلۆجی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌عیراق به‌هه‌نگاوێكی دروست ده‌زانێت و جه‌ختیش له‌سه‌ر سووربوون له‌جێبه‌جێكردنی ته‌واوی بڕیاره‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ی ئایاری 2021 له‌میانی دانیشتنی خۆیدا راسپارده‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی په‌سه‌ند كرد و ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی گشتی بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ،  بڕیاره‌كه‌ش له‌ 12ی ئایار تاوه‌كو 22ی ئایاری 2021 جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناو جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی دووركه‌وتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و مه‌رجه‌كانی تری خۆپارێزی، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌مدواییه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری له‌حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌په‌تاكه‌ تۆماركرد.

بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گشتی هاتووچۆ داخستنی سه‌رجه‌م مۆڵ و چێشتخانه‌و كافتریاو چایخانه‌و سینه‌ماو سه‌یرانگاو هۆڵی بۆنه‌كان و ئاهه‌نگگێڕان و مه‌له‌وانگه‌و هۆڵه‌كانی وه‌رزش و شوێنه‌كانی تر ده‌گرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها رێگری له‌ هه‌موو جۆره‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كی مرۆیی ده‌گیرێت.

له‌لای خۆشیه‌وه‌، د.حه‌یده‌ر موعته‌ز موحی، شاره‌زای بواری بایۆلۆجی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4 ی ئایاری 2021 له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ PUKmedia رایگه‌یاند: بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گشتی هاتووچۆ ده‌رئه‌نجامی ئه‌رێنی ده‌بێت و حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌كۆرۆنا كه‌مده‌كاته‌وه‌، ئاماژه‌شیدا كه‌ پێویسته‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدڕاڵ هه‌وڵه‌كانی خۆی زیاتر چڕ بكاته‌وه‌، به‌تایبه‌تی له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌بێت ژماره‌ی پشكنین بۆ كۆرۆنا (PCR) زیاد بكات.

موحی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ یاسایه‌كی توند هه‌بێت و له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ په‌یڕه‌و بكرێت كه‌ سه‌رپێچی له‌بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ده‌كه‌ن، پێویستیشه‌ له‌م ماوه‌یه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ژماره‌ی هه‌ڵاوێردو جیاكارییه‌كان كه‌مبكرێنه‌وه‌، تاوه‌كو بتوانرێت ئاستی ژماره‌ی توشبوون كه‌م بكرێنه‌وه‌و بڕیاری داخستن به‌ته‌واوه‌تی و به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست جێبه‌جێ بكرێت، هاوكاتیش پێویسته‌ هاووڵاتیان پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان و یاساكان ببن.

PUKmedia  تایبه‌ت


Source link

About Hooshyar

Check Also

نوێنه‌ران له‌ هه‌وڵی كاراكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا

شێركۆ میروه‌یس، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8ی ئایاری 2021 جه‌ختیكرده‌وه‌ …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *