سنه‌.. هه‌زار و 256 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی كوردستان له‌ سنه‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕایگه‌یاند: له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 243 تووشبووی دیكه‌ی تۆمار كرا و چوار تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

فه‌رزین ڕه‌زاعی سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی كوردستان له‌ پارێزگای سنه‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌ له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا تا ئێستا هه‌زار و 256 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ڕه‌زاعی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ له‌ ئێستادا 512 تووشبوو له‌نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.  

PUKmedia و/ باشیلا جه‌عفه‌ر
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كانی ئێران


Source link

About Hooshyar

Check Also

نوێنه‌ران له‌ هه‌وڵی كاراكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا

شێركۆ میروه‌یس، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8ی ئایاری 2021 جه‌ختیكرده‌وه‌ …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *