دادگای پێداچوونه‌وه‌ سزای چالاكوانانی بادینانی په‌سه‌ندكرد

دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر، به‌ دۆسیه‌ی چالاكوانه‌ سزادراوه‌كانی بادیناندا چووه‌وه‌ و سزاكه‌ی دادگای هه‌ولێری په‌سندكرد ، كه‌ 6 ساڵ زیندانیكردنه‌ بۆ هه‌ر یه‌كێكیان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: چالاكوانانی بادینان كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن دادگای هه‌ولێره‌وه‌، به‌ 6 ساڵ زیندانی سزادرابوون،  ئه‌مڕۆ له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر دوای پێداچوونه‌وه‌ به‌و دۆسییه‌دا بڕیاره‌كه‌ی دادگای هه‌ولێری وه‌ك خۆی په‌سه‌ندكرد.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: تائێستا به‌ره‌سمی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان دادگاكه‌ بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دۆسییه‌كه‌ داوه‌ .

رۆژی 16-2- 2021 له‌ كۆی زیاتر له‌ 70 ده‌ستگیركراوی بادینان، دادگای تاوانه‌كانی دووی هه‌ولێر له‌ دووه‌م دانیشتنی دادگاییكردنی ده‌ستگیركراوانی بادیناندا هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌یاس ئه‌كره‌م، شێروان شێروانی‌، شڤان سه‌عید به‌ڕۆژكی، گوهدار محه‌ممه‌د زێباری‌ و هاریوان عیسای به‌ شه‌ش ساڵ زیندانی سزادا، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و به‌رپرس و رێكخراوه‌كان و چالاكوانان رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ بووه‌وه‌.

 PUKmedia تایبه‌ت 


Source link

About Hooshyar

Check Also

بەهۆی تەقینەوەیەک لە پایتەختی ئەفغانستان دەیان کەس دەکوژرێن و بریندار دەبن

وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان دەڵێت بەهۆی تەقینەوەیەک لە نزیک خوێندنگایەک لە کابوڵی پایتەخت ئەمڕۆ شەممە بەلایەنی …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *