مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به‌ داخراوی ده‌مێنێته‌وه‌

سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ده‌ڵێت: سنووره‌كه‌ به‌ داخراوی ده‌مێنێته‌وه‌ و خوێندكار و نه‌خۆش و بازرگان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیقامه‌ی ئێرانیان هه‌یه‌ ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ لیوا مه‌ریوان كه‌مال عومه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی ڕایگه‌یاند: سنووره‌كه‌ به‌ داخراوی ده‌مێنێته‌وه‌ و ته‌نها ڕێگه‌ به‌و كه‌سانه‌ ده‌درێت كه‌ ئیقامه‌ی ئێرانیان هه‌یه‌، یان نه‌خۆشن و بۆ چاره‌سه‌ر سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن.  

وتیشی: ڕێگه‌ به‌و كه‌سانه‌ ده‌درێت كه‌ بازرگانی ده‌كه‌ن، یان ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌له‌ ئێران ده‌خوێنن ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن.

زیاتر له‌ مانگێكه‌ مه‌رزی باشماخ داخراوه‌ و ته‌نها ڕێگه‌ ده‌درێت به‌ جموجۆڵی بازرگانی.

PUKmedia تایبه‌ت


Source link

About Hooshyar

Check Also

Nêrîna Pêkhateyên li Îraqê Derbarê Pêkanîna Aştî Û Aramiyê

Pêkhateyên olî û etnîkî li Îraqê rastî derdeseriyên giran hatine jiber wan şer û pevçûnên …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *