روو زەردیی میدیای پارتی لە پرسی “مەرجەع” دا

میدیاكانی پارتی بەسێبەر و زەردییانەوە هەڵمەتێكی نارەواو دور لە ئاكاری پێشەی رۆژنامەنووسی لە دژی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق دەستپێكرد، تا ئاستی تۆمەت و ناوزراندن  و درێژەیان پێدا تا ئەكاتەی بەناوی مەسعود بارزانیی و لە فەرمانێكی ناولێنراوی “بارەگای بارزانی” داوای راگرتنی ئەو هێرش و پەلامارەی لە راگەیاندنەكانی حزبەكەی كرد و ئەو شێوازەشی بە نامەقبوول ناوبردووە.

ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق راشكاوانە و بەرێزەوە لە میانی دیدارێكیدا بوو لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی كەناڵی العهد، رایگەیاند:”  مەسعود بارزانیی مەرجەعی هەموو هەرێمی كوردستان نییە، بەڵام دەشێت پارتییەكان بە مەرجەعی خۆیانی بزانن وەك حزب، بەڵام كەسێك نییە بەتەنیا مەرجەعی كورد بێت”.

ئەم وتەیەی بەسبوو بۆ ئەوەی میدیای سێبەری پارتیی دیموكراتیی كوردستان سنووری سێبەریی بەزاند و رووی لە شێوەی كاری میدیای زەرد كرد، كە لە جیهانیدا بێسەنگ و بێزراوە.

ناولێنراوی “بارەگای بارزانی”

ئەم جۆرە میدیایەی سێبەر و زەردی پارتیی كە روو زەردی بۆمایەوە  هەرزوو دامەزراوە حزبیەكەیان كە ناوی لە خۆی ناوە “بارەگای بارزانی” لە راگەیەندراوێكدا كە تەعمیمی حزبی بوو بۆ میدیای پارتی ئەو شیوازە تەشهیر و ناوزراندن و جنێودانەی بە نامەقبول شوبهاند.

بۆیە فەرمانی خودی بارزانی داوا لە راگەیاندن و میدیاكانی پارتی دەكات ” رەچاوی بەها و پرەنسیپ و رەوشتبەرزی بكرێت” و “ئیجرائاتی لەگەڵ ئەوانە بكرێت كە پابەند نابن لە پارتەكەیان دا”.

ئەم تەعیمیە بارزانی سەلمێنەری زمانی و شێوەكاری میدیای حزبەكەیەتی كە سنوری بەهای ئینسانی و كۆمەڵایەتی و ئاكارییان تا ئاستێتێكی ئێجگار نزم دابەزاند” و رووی دەمی بارزانیش هەر لەوان بوو.

راستی دەركەوت

مامەڵەی میدیای سێبەر و زەردەكانی پارتی لەگەڵ ئەو وتەیەی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی كاردانەوەی توندی لێكەوتەوە و پشتتگیریی لە ئاڵا تاڵەبانی كرا لەو رووەوە د.بەختیار شاوەیس وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە نوێنەرانی عیراق لە پەیجی خۆی لە نۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك دەڵێت:” كەواتە ڕاستی قسەكەمان دەركەوت كەمەرجەعی هەرێمی كوردستان بەتەنها كەسایەتیەكی سیاسی نیە”.

هیچتان بۆ نامێنێتەوە!

ئەم وتەیەی شاوەیس دوای راگەیاندراوەكەی 20/4/2021ی ناولێنراوی “بارەگای بارزانی بوو” كە ئاماژەی بەوەداوە كە خوێنی شەهیدان و پێشمەرگە مەرجەعە، بۆیە د. بەختیاریش دەنوسێت:” ئەوانەیشی كە پێشتر سەرۆكی حزبەكەیان بەمەرجەع ناودەنا ، واباشترە پێداچوونەوە بە بیرو بۆچونەكانیان بكەن  چونكە دواتر هیچیان بۆ نامێنێتەوە”.

ئیفلاسی سیاسیی

پێشتریش فراكسیۆنی یەكێتیی سەبارەت بەبوختانەكانی  میدیای زەرد و سێبەرەكانی پارتی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و  رایگەیاند :”تەنگەتاوی ئەمانە تەنها ئەوە بوە كەلەبەرنامەیەكی كەناڵی (العهد) هەفاڵ ئاڵا وتویەتی مەسعود بارزانی تاكە مەرجەعی سیاسی هەرێمی كوردستان نیە”. و ئەو هێرش و پەلاماردانەشی بە :” نیشانەی ئیفلاسی سیاسی و هستریابونی دەروونی خاوەنەكانیان” لە قەڵەمداوە.

نابێ بیانوبن بۆ بێئەدەبی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانیش لە ئاست ئەو بێرێزی و تەشهیر و ناوزراندنەی میدیا زەردەكانی پارتی هاتە دەنگ و لە پەیجی خۆی لە فەیسبووك دەڵێت:” ناكۆكییە سیاسییەكان چەندە قوڵ و فراوان بن، بۆچوون و تێبینییەكانمان چەندە دوور و دژبەیەك بن، نابێت ببنە بیانوو و بەهانە بۆ بێ ئەدەبی و تێپەڕاندنی سنورەكانی ئەخلاق”.

قوباد تاڵەبانی راشكاوانە رایگەیاند :” لەوەش خراپتر ئەو عەقڵییەتەیە كە بە بیانووی ناكۆكی سیاسی هێرش دەكاتە سەر كەسێتیی و جەستەی ژنە سیاسییەك”.

میترۆ بۆ میدیای ئاست نزم

هەموو ئەو كارانەی لە میدیای سێبەر و روو زەردەكانی پارتیی كە وەك كاردانەوە لەسەر بۆچونەكەی ئاڵا تاڵەبانی كردیان، لە بازنەی تەشهیر و ناوزراندن و سوكایەتیكردن و بۆختان بوون، بۆیە فەرمانەكەی بارزانی و بەدەنگهاتنی كەسایەتی و ناوەندەكانیش ئەوەیە كە ئەو زمانە بێئاستە لایەقی میدیا نییە.

سەنتەری میترۆش لە پەیامێكیدا ئەگەرچی تەعمیمیكردووە و فیفتی بەفیفتییە، بەڵام دەڵێت:” پەنابردن بۆ هەڵمەتی میدیایی ئاستنزم و هەوڵی یەكترخستن و لەكەدار كردنی كەسێتی و كەرامەتی مرۆیی، كە بەدرۆی ئەو دەزگایانە و بە دراوی سیاسیی بەشێوەیەكی كارا برەوی پێدەدرێت”.

ئەو كەناڵانەی ئیشی رۆژانەیان بێرێزییە

كاوە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نایشارێتەوە كە جیاوازیی حزبی  و ناكۆكبوون  لەهەندێ جار و پرس-دا، بەڵام دەڵێت :” ئاڵا تاڵەبانی  بۆ من هەمیشە خوشكێكی ئەزیز بووە و لەزۆر كات و قۆناغدا بەیەكەوە كارمانكردووە و هاوهەڵێستی یەكتربووین، دوایین هەڵوێستی سەبارەت بە مەرجەع نەبوونی (مەسعود بارزانی) بۆ هەموو هەرێمی كوردستان؛ تەنها باسكردنی حەقیقەتێكە كە لەخۆر درەوشاوەترە”.

“لەهەموو ئەوانەش ناشیرینتر، ئەوەیە كە كەناڵێكی سووكی میدیایی پارتی بێت و پەلاماری كەسێتیی و ژنێتیی پەرلەمانتارێكی وەك  (ئاڵا تاڵەبانی) بدات و بێ رێزی بەرامبەر بكات.. ئەو مێنتاڵێتییە ئاستنزم و بێ مۆڕاڵەی لەپشت ئەو كەناڵە و كەناڵەكانی دیكەی هاوشێوەیەتی و رۆژانە و شەوانە پەلاماری ئێمەی پەرلەمانتارانی رەخنەگر و چالاكوان و رۆژنامەنووسان دەدەن و بەردەوام ناو و ناتۆرەمان بۆ دەهۆننەوە” كاوە محەمەد لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك وادەڵێت.

تیرۆری كەسایەتی

مامۆستایەكی زانكۆ و پسپۆریی بواری میدیا پێیوایە كاركردنی میدیای سێبەری پارتیی” كاركردنی میدیای زەردە”.

نەجات رۆستی مامۆستای زانكۆ دەڵێت:”لە رووی ئیتیكەوە ئەو شێوازی كاركردن و بەكارهێنانی تەشهیر و ناوزراندنە، نەبوونی ئستیكە لە كاریی میدیایی دا و هەروەها گوزارشتە لە و ئاست و ئاكارەی كە ئەو میدیایانەی سێبەری پارتی كاری لەسەر دەكەن و گوازرشتیشە لە ئاكاری ئەوانی سەپۆرتی دەكەن و ئەوەی بەرامبەر كەسایەتی ئاڵا تالەبانی كرا، تیرۆری كەسایەتییە”.

رۆستی دەڵێت:” ئەو شێوازە كاركردنی كاردانەوەیەی میدیاكانی پارتی لە ئاست سەرۆكی فراكسۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق، شێوازی كاركردنی میدیای زەردە كە لە جیهانیشدا بێئەرزش و بێزراوە”.

بارزانی لە فەرمانی نیوەشەوەدا كە لە بارەگای ناولێنراوی “بارزانی” بەسەر راگەیاندنی پارتەكەیدا سەپاندنی، وەك هودنەی راگەیاندنە، بەڵام مێژووی رابردووی دووری ئەم پارتە هودنەی زۆر و هاوشێوەی تێدایە كە پارتی لەدوای هەر هودنەیەك پەلاماری توندتر دەكاتەسەر لایەنە ناكۆكە سیاسییەكان.

PUKmedia


Source link

About Hooshyar

Check Also

Nêrîna Pêkhateyên li Îraqê Derbarê Pêkanîna Aştî Û Aramiyê

Pêkhateyên olî û etnîkî li Îraqê rastî derdeseriyên giran hatine jiber wan şer û pevçûnên …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *