یەكەم كتێبخانە لە ناحییەی سنونێ دەكرێتەوە

بەمەبەستی پشتیوانیكردنی پڕۆسەی رۆشنبیر كردنی كۆمەڵگا، سێ گەنجی ئێزیدی یەكەم كتێبخانەیان بەناوی كتێبخانەی رێزان كە شەهیدێكی شەڕی تیرۆریستانی داعشە لە  سنونێ كردەوە.

لەوبارەیەوە سەعەد قاسۆ بەڕێوەبەری كتێبخانەی ناوبراو بە PUKmedia ی راگەیاند: من و دوو هاوڕێم پاش دیراسەكردنی پڕۆژەكە بڕیارماندا بە كردنەوەی كتێبخانەیەك لە ناحییەی سنونێ چونكە، هیچ كتێبخانەیەك پێشتر لەسنووری ئەم ناحیەیە نەبووە.

وتیشی: لەسەر ئەركی خۆمان كتێبخانەكەمان كردووەتەوە و ئامانجمان لێی ئەوەیە كە زیاتر خەڵك ڕوو لە خوێندنەوە بكەن و گرنگی پێبدەن.

بەڕێوەبەری كتێبخانەكە ئەوەشی خستەڕوو: كە لە ئێستادا هەزار و 500 كتێبمان هەیە و بێگومان لە داهاتوودا ژمارەكە زیاتر دەبێت و كتێبی سیاسی، ئایینی، مێژووی، فەلسەفە، دیوانی شیعری، چیرۆك و ڕۆمان لە كتێبخانەكەدا بەردەستن.

پاش گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سنووری قەزای شنگال و ناحیەی گرعزێر خواست لەسەر خوێندنەوە زیاد بووە و چاوەڕێ دەكرێت كتێبخانەی زیاتر لە دەڤەرەكەدا بكرێنەوە.

PUKmedia لەیس حسێن

 

 

 

 


Source link

About Hooshyar

Check Also

‘Tecrîd tenê bi têkoşîna hiqûqî ranabe’

Ji girtina Rêberê Gelê Kurd Abdullah Ocalan a bi Komploya Navneteweyî ya sala 1999’an û …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *