هەوڵی زیادكردنی هەلی كار لەكەرتی تایبەت دەدرێت

 ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەچوارچێوی ئەو بیرۆكەیەی بۆ كەمكردنەوەی بێكاری و هەژاری لە كوردستان ئامادەیكردووە، رەشنووسی پرۆژەیاسایەك لەخۆی دەگرێت كە بەگوێرەی ئەو رەشنوسە چەندین پێشنیار خراوەتەروو تاكو هەلی كار لە كەرتی تایبەت زیاتر بكرێت،   هاكات هاوڵاتیانی كوردستان سوودمەندی یەكەمبن لەو كەرتە.

شنۆ شەهید ئەشقی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: لەچوارچێوەی ئەو  بیرۆكەی بۆ كەمكردنەوەی بێكار و هەژاری لە پەرلەمان خستمەروو، رەشنوسی  پرۆژەیەسایەكم  ئامادەكردووە، تاكو لە رێگای چەند هەنگاوێكەوە دەرفەتی هەلی كار لە كەرتی تایبەت زیاتر بكرێت.

 وتیشی: بەگوێرەی ئەو رەشنوسە  پێشنیارمانكردوە فەرمانگەی تایبەت بە شیاندن و یەگخستنی دەستی كار لە كەرتی تایبەت بكرێتەوە و سەر ئەنجومەنی وەزیران بێت، لە رێگای ئەم فەرمانگەیەوە خولی پەرەپێدانی تواناكان بۆ دەرچوان زانكۆوپەیمانگاكان بكرێتەوە،  تاكو ئاسانتر لەكەرتی تایبەت كاریان دەست بكەوێ
ئاماژەی بەوەشكرد: هەروەها داوام كردووە  دەبێ لە 90%ی  هێزی كار  لەكەرتی تایبەت خاوەنی رەگەزنامەی عیراقی بین، ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ خەڵكی بیانی بێت ئەویش بۆ لەحاڵەتی پێویست، ئەوەی تایبەتە  بەو كۆمپانیا بیانیانەی  لەكوردستان كاردەكەن پێویستە 50%كارمەندەكانی كورد و خاوەن رەگەزنامەی عیراقی بن.

ئەندامەكەی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشكرد: نابێ ئەو  هاوڵاتی بیانانەی  لە هەرێم كاردەكەن لە چوار ساڵ زیاتر لە كوردستان بمێنەوە، چونكە  بیانی هەیە زیاتر لە پازدە ساڵە لێرەكاردەكات و داهاتی  مانگانەی دەیان هەزار دۆلارە، هەروەك پێویستە حكومەت لەكاتی رەخساندنی هەلی كاردا رەچاوی یەكسانی جێندەری بكات و بە مەرج و رێنماییەكان رێكبخاتەوە.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا-هەولێر


Source link

About Hooshyar

Check Also

Musa Barzencî; Jimmy Carter jiyaneke normal dijî

Musa Barzencî; Jimmy Carter jiyaneke normal dijî Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *