نوێنەری ئەمەریکا لە ڕوسیا لەم هەفتەیەدا دەگەڕێتەوە ئەمەریکا


باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە مۆسکۆ ڕایگەیاند نوێنەری ئەمەریکا بۆ ڕوسیا جۆن سۆلیڤان ” لەم هەفتەیەدا ” بەمەبەستی ” گفتوگۆکردن ” دەگەڕێتەوە بۆ ئەمەریکا، ئەمەش لەنێوەندی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەدا.

وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ڕوسیا ڕێبێکا ڕوس لە زاری سۆلیڤانەوە بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت ” پێم وایە گرنگە لەگەڵ هاوەڵە نوێیەکانمدا لە بەڕێوبەرایەتیەکەی بایدن لە واشنتن گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی ئێستای پەیوەندییە دوو نێوان ئەمەریکا وڕوسیا بکەین.”

هەفتەی ڕابردوو مۆسکۆ پێشنیاری کرد نوێنەری ئەمەریکا لە وڵاتەکە بگەڕێتەوە بۆ واشنتن تاوەکو ” گفتوگۆی جددی و قووڵ ئەنجام بدات.”

سۆلیڤان پێشتر جەختی لەوە کردبۆوە ” لە هەفتەکانی داهاتوودا دەگەڕێتەوە بۆ ئەمەریکا، پێش هەر کۆبوونەوەیەکی نێوان بایدن و پوتن.”

سەرچاوە/ فرانس پرێس


Source link

About Hooshyar

Check Also

Ji bo 80 hezar mamosteyî kongre hat sazkirin (Diyarname)

Ji bo 80 hezar mamosteyî kongre hat sazkirin (Diyarname) Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *