كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان واده‌ی تانه‌لێدان دیاریده‌كات

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌، ئاماژه‌شیدا كه‌ كۆمسیۆن به‌رده‌وام ده‌بێت له‌خستنه‌ڕووی تۆماری ده‌نگده‌ران و 7 رۆژیشی دیاریكردووه‌ بۆ  پێشكه‌شكردنی تانه‌كان.

جومانه‌ غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ی نیسانی 2021 له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: واده‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان یاسای ژماره‌ 9ی ساڵی 2020ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریده‌كات، كۆمسیۆن په‌یوه‌ندی به‌دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ نییه‌.

غه‌لای راشیگه‌یاند: له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ پێش مانگێك له‌رۆژی پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌ستیپێده‌كرد، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌مجاره‌ جیاواز ده‌بێت و هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردن دوابه‌دوای په‌سه‌ندكردنی پاڵێوراوه‌كان ده‌ستپێده‌كات.

سه‌باره‌ت به‌ خستنه‌ڕووی تۆماری ناوی ده‌نگده‌ران و تانه‌دان لێی، غه‌لای روونیكرده‌وه‌: پرۆسه‌ی په‌ڵپگرتن و تانه‌لێدان له‌تۆماری ده‌نگده‌ران له‌ 16ی مانگی نیسانه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌و تاوه‌كو 22ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا په‌ڵپگرتن و تانه‌لێدان له‌هه‌ڵه‌ی ناوو ئه‌هلیه‌تی ده‌نگده‌رو حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان ده‌بێت.

وتیشی: تانه‌و په‌ڵپه‌كان به‌ڕێگه‌ی نووسراوو پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ژماره‌ 220ه‌وه‌ ده‌بێت و له‌ ناوه‌نده‌كانی تۆماری ده‌نگده‌ران یاخود نووسینگه‌ی پارێزگاكان یان نووسینگه‌ی ده‌سته‌ی هه‌رێمی كوردستان یان نووسینگه‌ی نیشتمانی پێشكه‌ش ده‌كرێت.

PUKmedia تایبه‌ت


Source link

About Hooshyar

Check Also

Êrîşa Îro Plana Qirkirinekê Bû

Îro Pençşemê li Îzmîrê dijî avahîya Partîya Demokratîk a Gelan (HDP) êrîşeke çekdarî pêk hat …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *