كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی پێشوازی له‌ د. به‌رهه‌م ساڵح كرد

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20-4-2021 كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازیكرد له‌ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌خێرهاتنه‌وه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی كردو باسی له‌ ڕۆڵی گرنگی كۆسره‌ت ڕه‌سول له‌ رابردوو كردو دڵخۆشی خۆشی به‌ باشی ته‌ندروستی به‌ڕێزیان ده‌ربڕی.

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌ بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی خسته‌ڕوو، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگی ته‌بایی و یه‌كڕیزی كرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی سوپاسی سه‌رۆك كۆماری عێراقی كرد.

PUKmedia


Source link

About Hooshyar

Check Also

ROJEVA 20'Ê HEZÎRANA 2021'Ê (Anfkurdi)

Sernavên sereke ji rojeva Kurdistanê û Cîhanê. Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *