عه‌ربه‌ت.. چه‌ند شوێنێك به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه‌ سزا دران

لیژنه‌ھاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی ناحیه‌ی عه‌ربه‌تی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانیان كردو به‌ھۆی سه‌رپێچییه‌وه‌ چه‌ند شوێنێكیان داخست و چه‌ندین شوێنێكیش سزا دران.

له‌شكر حه‌مید سه‌رۆكی لیژنه‌ھاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ تیمێكی فراوان له‌ لیژنه‌كانیان سه‌ردانی ناحیه‌ی عه‌ربه‌تیان كرد و به‌ ووردی به‌دواداچونیان بۆ جێبه‌جێ كردنی رێنماییه‌كان و ئاستی پابه‌ندبونی شوێنه‌كان كرد، له‌ ئه‌نجامی پشكنین و چاودێرییه‌كانیان به‌ھۆی سه‌رپێچییه‌وه‌ چه‌ند شوێنێكیان داخست و چه‌ندین شوێنێكی تریش سزا دران، سه‌رۆكی لیژنه‌ھاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتیشی: ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ رێگریكردنه‌ له‌سه‌رپێچییه‌كان و پاراستنی ته‌ندروستی خه‌ڵك و رێگریكردن له‌ زیادكردنی نرخ ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد جگه‌ له‌ناوشاری سلێمانی له‌كاتی پێویستدا لیژنه‌كان سه‌ردانی شارو شارۆچكه‌كان ده‌كات بۆ دڵنیابونه‌وه‌ له‌ پابه‌ندبونی شوێنه‌كان و جێبه‌جێ كردنی رێنماییه‌كان.

PUKmedia مەریوان عەبدوڵڵا قەرەداغی


Source link

About Hooshyar

Check Also

Musa Barzencî; Jimmy Carter jiyaneke normal dijî

Musa Barzencî; Jimmy Carter jiyaneke normal dijî Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *