دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانیەکان لە تەڕابلسەوە بۆ قاهیرە


سەرۆک وەزیری لیبیا عەبدولحەمید دبیبە وتی ڕۆژی چوارشەممە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی تەڕابلس و قاهیرە دەستپێدەکەنەوە، ئەوەش شەش ساڵ دوای ڕاگرتنی گەشتەکان، هەروەها بەمزووانە دووبارە باڵیۆزخانەی میسڕ لە لیبیا دەکرێتەوە.

دبیبە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا میسڕییەکەی مستەفا مەدبولیدا وتی ” پێتان ڕادەگەیەنم ڕێکەوتنمان لەگەڵ میسڕدا کردووە لە سبەینێوە فڕۆکە لیبیەکان لە فڕۆکەخانەی قاهیرەی نێودەوڵەتی دەنیشنەوە.”

دوای ئەوەی ململانێکانی لیبیا سەریانهەڵدا و بووە هۆی پێکهاتنی دوو حکومەتی ڕکابەری یەکتر لە تەڕابلس و ڕۆژهەڵاتی لیبیا، لە ساڵی 2014 دا میسڕ باڵیۆزخانەکەی لە تەڕابلس داخست و گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت.

لە ململانێکانی لیبیادا میسڕ پشتیوانی لە خەلیفە حەفتەر دەکرد لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا، بەڵام لە ئێستادا پەیڕەوی سیاسەتێکی زیاتر ئاشتەوایی دەکات بەرامبەر ئەم حکومەتە نوێیە کاتیەی کە لە ئێستادا بەڕابەرایەتی دبیبە پێکهێندراوە.

سەرۆک وەزیری لیبیا وتی ” بە ویستی خوا دوای جەژن باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی میسڕ دووبارە دەکرێنەوە.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


Source link

About Hooshyar

Check Also

Musa Barzencî; Jimmy Carter jiyaneke normal dijî

Musa Barzencî; Jimmy Carter jiyaneke normal dijî Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *