بەپارەكەی بەغداوە هەرێم دەتوانێت بەبێ لێبڕین مووچە دابەشبكات

وەزارەتی دارایی ‌و ئابووری هەرێمی كوردستان، لەرۆژی یەك شەممەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان دەكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند: دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان بەهەمان میكانیزمی مانگی پێشوو دەبێت، واتە بە لێبڕینی 21% بۆ مووچە خۆرانی ئاسایی و 50% بۆ پلە تایبەتەكان دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، گەنجینەكان داوایان لە فەرمانگەكانی حكومەت كردووە، بەزووترین كات لیستی مووچەی مانگی نیسان بۆ وردبینكردن بۆ رەوانەی گەنجینە بكەن.

حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگانە بەلێبڕینی لەسەدا 21، پێویستی بە 721 ملیار دینارە، بەڵام بەبێ‌ لێبڕین 895 ملیار دیناری پێویستە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی شیكاریی كەناڵی گەلی كوردستانیش، بەغدا مانگانە 200 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات، بەوپێیەش حكومەت دەتوانێت بەبێ‌ لێبڕین مووچەی مووچەخۆران دابەش بكات.

PUKmedia تایبەت


Source link

About Hooshyar

Check Also

كەلار.. بەرووداوی هاتوچۆ كەسێك گیانیلەدەستدا

درەنگانی ئەمشەو لەسنوری قەزای كەلار بەرووداوی هاتوچۆ كەسێك گیانیلەدەستدا. هاتوچۆی گەرمیان لەوبارەیەوە بڵاویكردوەتەوە:”كەمێك پێش ئێستا …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *