بۆ ئەم مانگەش مووچە بە لێبڕینی 21% دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی بڕیاریدا كە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان بە هەمان میكانیزمی مانگەكانی پێشوو بەڕێژەی لێبڕینی 21% دابەشبكات.

وەزارەتی دارایی بڕیاریشیداوە مووچەی پلە تایبەتەكانیش بە رێژەی لێبڕینی 50% دابەشبكات.

ئەمەش لە كاتێكدایە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە 25ی هەموو مانگێك دەست بەدابەشكردنی مووچەی ئەو مانگە بە پێی داهاتی ناوخۆ بكات و ماوەی چەند مانگێكیشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە لێبڕینی 21% ەوە دابەشدەكرێت.

لەوبارەیەشەوە سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی دارایی بە PUKmedia  ی راگەیاند: راستە لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2021 پشكی هەرێم دیاریكراوە، بەڵام تا ئێستا لەلایەن حكومەتی عیراقەوە هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێمی كوردستان نەنێردراوە، ئەمەش وایكردووە كە بۆ ئەم مانگەش حكومەتی هەرێم پشت بە داهاتی ناوخۆی خۆی ببەستێت و بەپێی ئەو داهاتەی لەبەر دەستدایە مووچە دابەشبكات.

PUKmedia  راگەیاندنی وەزارەتی دارایی

 

 

 

 


Source link

About Hooshyar

Check Also

‘Tecrîd tenê bi têkoşîna hiqûqî ranabe’

Ji girtina Rêberê Gelê Kurd Abdullah Ocalan a bi Komploya Navneteweyî ya sala 1999’an û …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *