11 ئەفسەری پۆلیس لەلایەن ڕێکخراوێکی تێرۆریستەوە لە پاکستان ئازاد دەکرێن


ئەو 11 ئەفسەرەی پۆلیسی پاکستان کە لەلایەن ڕێکخراوێکی ڕادیکاڵی ئیسلامییەوە دەستگیرکرابوون تا وەک فشارێک لە هەوڵەکانیدا بەکاری بهێنێت بۆ دەرکردنی باڵیۆزی فەڕەنسا لە ئیسلام ئاباد، ئەمڕۆ دووشەممە ئازاد کراون، وەک کاربەدەستانی وڵاتەکە ڕایانگەیاندووە.

هاوکاتی دواترین پێکدادانی توندوتیژ ئامێزی نێوان پۆلیس و ڕێکخراوی “تەحریکی لەبەیکە پاکستان” لە شاری لاهور، ئەو ئەفسەرانە دەستگیرکراون و کرانە بارمتە.

لە دیمەنێکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیادا بڵاوبۆتەوە و پۆلیسیش پشتڕاستی کردۆتەوە، ئەفسەرە ئازادکراوەکان نیشان دەدات و هەندێکیان خوێنیان پێوەیە و سەریشیان پێچراون.

شێخ ڕەشید ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی پاکستان، زوویەکی ئەمڕۆ دووشەممە ئاماژەی بەوە کردووە “ئەو 11 ئەفسەرەی بە بارمتە گیرابوون، پاش وتووێژکردن لەگەڵ ڕێکخراوی تەحریکی لەبەیکە پاکستان، ئازادکراون.”

حکومەتی پاکستان لە هەفتەی ڕابردوودا ئەو ڕێکخراوەی قەدەغە کردووە و بە ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناودێری کرد.

شێخ ڕەشید لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت “دانوستاندن لەگەڵ تەحریکی لەبەیکە پاکستان دەستیان پێکردووە و گەڕی یەکەمی ئەم دانوستاندنەش سەرکەوتووانە کۆتاییپێهاتووە.”
پۆلیس لە لاهور، ئازادکردنی بارمتەکانی پشتڕاست کردۆتەوە و دەشڵێت یەکێکیان لە هێزی نیمچە لەشکری وڵاتەکە بووە.

ئەم ئەفسەرە بە بارمتە گیراوانە لە مزگەوتێکی لاهور دانرابوون و ئەو مزگەوتە بە شوێنی سەرەکی تەحریکی لەبەیکە پاکستان دادەنرێت و لە ئێستاشدا مزگەوتەکە پڕە لە لایەنگرانی ئەو ڕێکخراوە و لە دەرەوەش پۆلیس چواردەوری گرتووە.

بۆ چەند مانگێکە ئەم ڕێکخراوە، هەڵمەتێکی دژ بە فەڕەنسای دەستپێکردووە، لەو کاتەوەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا داکۆکی لە ماف و ئازادییەکانی گۆڤاری چارلی ئێبدۆ کرد بۆ سەرلەنوێ بڵاوکردنەوەی وێنە کاریکاتێرییەکانی پێغەمبەری موسڵمانان. بڵاوکردنەوەی ئەو کاریکاتێرانە لای زۆربەی موسڵمانەکان بە کوفر دادەنرێت.

لە هەفتەی ڕابردووەوە پشێوی و ئاڵۆزی لە پاکستاندا هەبووە پاش ئەوەی ڕێبەری تەحریکی لەبەیکە پاکستان لە لاهور دەستگیرکرا دوای داواکەی بۆ خۆپیشاندان لە ئیسلام ئاباد پایتەختی وڵاتەکە بۆ داواکردنی دەرکردنی باڵیۆزی فەڕەنسا.

ئەو ئاژاوانە بوونە مایەی گیان لەدەستدانی 6 پۆلیس. ڕێبەرانی ئەو ڕێکخراوەش دەڵێن چەندان لایەنگری تەحریکی لەبەیکە پاکستان کوژراون و برینداربوون لەو پێکدادانانەدا.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Li Pazarcixê jinek hate kuştin (Anfkurdi)

Li navçeya Pazarcixê ya Meraşê li taxa Ahmet Bozdagê Erdal Bozder, Gulendam Gozu kuşt, ku …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *