له‌ شه‌ش رۆژی ره‌مه‌زاندا 15 شوێن له‌سلێمانی داخراون

له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زاندا خوست له‌سه‌ر شتومه‌ك زیاتر ده‌بێت له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامێتی سلێمانی چاودێری بازاڕیان چڕتر كردوه‌ته‌وه‌و له‌ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا 15 شوێن داده‌خه‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌شكر حه‌مید سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامێتی سلێمانی بۆ PUKmedia وتی: له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا كاری لیژنه‌كانمان بووه‌ به‌ 24 سه‌عاته‌و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی چاودێری بازاڕمان زیاتر كردوه‌.

وتیشی: ته‌نها له‌ماوه‌ی شه‌ش رۆژی رابردوودا به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانه‌وه‌  15 شوێن له‌ ناحیه‌ی بازیان و به‌كره‌جوۆ ناو سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی داخراون و زیاتر له‌ 100 پسوڵه‌ی سه‌رپێچیش بۆ خاوه‌ن دوكان كارگه‌و شوێنه‌ گشتییه‌كان كراون.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌ هه‌مان لیژنه‌كانی پێشوو، به‌ڵام به‌كاری زیاتر چاودێری بازاڕمان چڕتركروه‌ته‌وه‌و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ته‌ندروستی هاووڵاتیان.

PUKmedia دیار ستار


Source link

About Hooshyar

Check Also

LO dixwaze cardin gotûbêjan bi Rêxistina karbidestan re bike – Radio Sweden Kurdish – ڕادیۆی سوید – Radyoya Swêdê

◦ Federasyona sendîkayên karkeran LO dixwaze cardin bi rêxistina swêdî ya karbidestan Svenskt Näringsliv re …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *