كاروانێكی تری ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەگاتە عیراق

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردوەتەوە لەكۆتای ئەم مانگەدا زیاتر لەملیۆنێك ژەمە ڤاكسینی كۆڤاكس دەگاتە عیراق.

د.حەسەن تەمیمی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاندوە:” لەكۆتایی ئەم مانگە عیراق كاروانێكی تری ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كە لەجۆری كۆڤاكسی نێودەوڵەتیە وەردەگرێت”.

رونیشكردوەتەوە:” لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا وەزارەتی تەندروستی 200 هەزار ژەمە ڤاكسینی سینۆفارمیان بەسەر بنكەكانی كوتانی هاووڵاتیان لەعیراق دابەش كردوە”.

ئاماژەی بەوەشداوە:” تاكو ئێستادا ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بۆ زیاتر لە 215 هەزار هاووڵاتی لەعیراق بەكارهێنراوە”.

PUKmedia ئاژانسەكان 


Source link

About Hooshyar

Check Also

Li Pazarcixê jinek hate kuştin (Anfkurdi)

Li navçeya Pazarcixê ya Meraşê li taxa Ahmet Bozdagê Erdal Bozder, Gulendam Gozu kuşt, ku …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *