قه‌ڵادزێ.. هه‌زارو دوسه‌د ژه‌مه‌ ڤاكسین به‌ هاوڵاتیان ده‌درێت

ماوه‌ی دوهه‌فته‌یه‌ له‌مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی قه‌ڵادزێ پێكوته‌ی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌ هاوڵاتیان ده‌درێت، له‌م ماوه‌یه‌شدا هه‌زارو دوسه‌د هاوڵاتی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ته‌ها محه‌مه‌د وته‌بێژی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین له‌پێنج مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی و له‌لایه‌ن پێنج تیمه‌وه‌ ڤاكسین به‌ هاوڵاتیان ده‌درێت و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ پێشوازی له‌ وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌كرێت.

له‌ ئێستادا هه‌ر دوو جۆره‌ ڤاكسینی ئه‌سترازینیكای به‌ریتانی و سینۆفارمی سینی له‌ مه‌ڵبه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌رده‌سته‌.

PUKmedia  ئاراز ڕه‌سوڵ- قه‌ڵادزێ


Source link

About Hooshyar

Check Also

‘Tecrîd tenê bi têkoşîna hiqûqî ranabe’

Ji girtina Rêberê Gelê Kurd Abdullah Ocalan a bi Komploya Navneteweyî ya sala 1999’an û …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *