سێ پارێزگارەكەی هەرێم لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبنەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی  یاسای بوجەی 2021و بەمەبەستی دەستنیشانكردنی میكانیزمی خەرجكردنی بودجەی پەرەپێدان پارێزگاكان، بڕیارە كۆبونەوەیەك  لە نێوان لیژنە تایبەتمەندەكانی ئەنجومەنی نوێنەران‌و هەرسێ پارێزگارەكەی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت.

حەسەن ئالی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKmedia  ی  راگەیاند: بە ئامانجی دەستنیانكردنی میكانیزمی خەرجكردنی  یاسای بودجەی ئەمساڵ و ئەنجامدانی گفتوگۆی راستەوخۆ، بڕیارە كۆبونەوەیەك  لە نێوان لیژنە تایبەتمەندەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و  هەرسێ پارێزگارەكەی هەرێمی كوردستان لەبەغدا ئەنجامبدرێت.

وتیشی: لەو كۆبونەوە باس لە چۆنیەتی جێبەجێكردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی هەرێم دەكرێت، وەك لە یاساكەدا هاتووە، بۆئەوەی لە نزیكەوە هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی هەر پارێزگایەك بكرێت و بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت .

ئەندامەكەی پەرلەمانی عیراق  ئاماژەی بەوەشكرد: هەر بۆ ئەو مەبەستە  پەرلەمانی عیراق كۆبونەوەیەكی لەگەڵ 15پارێزگاری عیراق ئەنجامداوە، بەڵام لەبەر ئەوەی هەرێمی كوردستان پشكی خۆی لە یاسای بودجەدا هەیە، كۆبونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ سێ پارێزگارەكەی كوردستان بەرێوەدەچێت.

PUKmedia  تەها عەبدوڵڵا/هەولێر


Source link

About Hooshyar

Check Also

Heyeteke DYE’yê serdana Bakur-Rojhilatê Sûriyeyê kir

Alîkarê Wezîrê Karên Derve yê DYE’yê Joey Hood û heyeta payebilind a DYE’yî ya pê …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *