سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زیری ته‌ندروستی تۆمار ده‌كرێت

به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌رمانی به‌سه‌رچوو، هه‌روه‌ها ده‌رمانی به‌قاچاغ هاتوو، په‌رله‌مانتارێك سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر وه‌زیری ته‌ندروستی تۆمار ده‌كات.

كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر ده‌رمانی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ نه‌خۆشخانه‌كان بوونی ده‌رمانی قاچاغ له‌هه‌رێمی كوردستان سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر وه‌زیری ته‌ندروستی تۆمار كرد.

له‌باره‌ی سكاڵاكه‌شی كاروان گه‌زنه‌یی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وتی: پێشێلكارییه‌كی زۆر له‌باره‌ی ده‌رمانه‌وه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و نه‌خۆش هه‌بووه‌ دوای ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌ ده‌رمانی ماوه‌ به‌سه‌رچووی بۆ به‌كارهێنراوه‌.

وتیشی: وه‌ك په‌رله‌مانتارێك چه‌ندینجار له‌سه‌ر ده‌رمانی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ نه‌خۆشخانه‌كان و له‌بازاڕدا داواكاریم پێشكه‌ش به‌ لیژنه‌ی ته‌ندروستی خودی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردوه‌، به‌ڵام وه‌ڵامم نه‌داروه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ له‌به‌ر مافی گشتی سكاڵام له‌سه‌ر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم تۆمار كرد.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌ئێستادا له‌جاران زیاتر ده‌رمانی قاچاغ و ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم به‌گشتی و بازاڕدا هه‌یه‌و پێویسته‌ سنوورێك بۆ ئه‌و پێشێلكارییه‌ له‌ده‌رماندا دانرێت.

PUKmedia تایبه‌ت


Source link

About Hooshyar

Check Also

Hecî Kirbaç bi simbêlên xwe bala xelkê dikşîne û li ser asta Tirkiyê yekem derketiye (Youtube)

Hecî Kirbaç bi simbêlên xwe bala xelkê dikşîne û li ser asta Tirkiyê yekem derketiye …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *