بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك باسی پێكهێنانی هێزێكی نوێ دەكات

بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی كەركوك رایدەگەیەنێت: هەموو هەوڵێك دەخەینەگەڕ بۆ خزمەتكردنی باری ئەمنی لەپارێزگای كەركوك و هێزێكیش پێكدەهێنین بۆ فریاكەوتنی هەر كارێكی نەخوازراو لەكەركوك. 

بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی عیراقی فیدراڵ گۆڕانكاری لەچەند پۆستێكی پۆلیسی پارێزگای كەركوكدا دەكرێت و گۆڕانكارییەكان پۆستی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاكەش دەگرێتەوە.

عەمید كاوە غەریب عەبدولڕەحمان وەك فەرماندەی نوێی پۆلیسی كەركوك بە PUKmediaی راگەیاند: بەپێی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئەو پۆستەم وەرگرتوە، لەگەڵ دەستبەكاربونیدا لەلایەن هەموو پێكهاتەكانەوە پیرۆزبایی لێكراوە.

فەرماندەی نوێی پۆلیسی كەركوك راشیگەیاند: هەموو هەوڵەكانی دەخاتەكار بۆ خزمەتكردنی باری ئەمنی لەپارێزگای كەركوك، لەچوارچێوەی دەستپێكی كارەكانیدا هەنگاو بۆ پێكهێنانی هێزێك دەنێت بۆ فریاكەوتنی هەر كارێكی نەخوازراو لەكەركوك. 

راشیگەیاند: كەركوك شاری برایەتی و پێكەوە ژیانەو هەوڵەكانیان بەو ئاڕاستەیە دەبێت كە خزمەتی گیانی برایەتی و پێكەوەژیان لەكەركوك بكات.

Pukmedia محەمەد ئەحمەد  – كەركوك

 

 


Source link

About Hooshyar

Check Also

Essay Writing Agency – Tips For Choosing the Ideal Paper Provider – لڤین پرێس

There are so many new authors out there nowadays who are still the best essay …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *