بەوێنە..سفرەی ئێوارانی مزگەوتی گەورەی سلێمانی بۆ رێبواران و كەمدەرامەتەكان

هەموو رۆژانێكی رەمەزان لەمزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی خواردنی بۆ رۆژوەوانان و رێبواران ئامەدە دەكرێت.

حاجی ئیقبڵ لەتیف ماوەی حەوت ساڵە لەمزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی كاری چێشت لێنان دەكات ئەو بۆ PUKmedia وتی: هەموو ساڵێك لە مانگی رەمەزان خواردنی تایبەت بۆ رۆژوەوانان و رێبواران ئامادە دەكەین.

وتیشی: خواردنەكە پێكهاتووە لە برنج و فاسۆلیاو مریشك، رۆژانەش لە سەعات 4ی پاشنیوەرۆ خواردن ئامادە كراوە دەكرێتە قاپی سەفەرییەوە، پاشان لەدوای بانگ و نوێژ خواردنەكە دەدرێتە رێبواران.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیارەكانی لیژنەی باڵای روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا ناتوانین رێبواران ناتوانن لەناو مزگەوت نانەكەیان بخۆن دەبێت بچنە دەرەوەی مزگەوت.

حاجی ئیقباڵ راشیگەیاند: رۆژانە نانی 1500 بۆ 2000 كەس دروستدەكرێت و دەدرێتە رێبواران ئەو رێبوارانەی كە روو لە شاری سلێمانی دەكەن، بەتایبەت هاووڵاتی عەرەب و یان ئەو كەسانەی كە لەخوارو ناوەڕاستی عیراقەوە هاتوون لەگەڵ ئەو كەسانەی لەوڵاتی ئێرانەوە هاتوون بۆ كاركردن لەشاری سلێمانی.

ساڵانە لەمانگی رەمەزان شاری سلێمانی لەڕێی خێرخوازەكانیەوە پێشەنگ دەبێت بۆ هاوكاری كردنی خێزانە هەژارو كەمدەرامەتەكان و هەروەها هاوكاری ئەو كەسانەش دەكرێت كە لەدەرەوەی شارەوە روویان لەسلێمانی كردووە.

PUKmedia جەمال سەرگەتی – سلێمانی 


Source link

About Hooshyar

Check Also

Dîbeyt: Gotûbêjkirina pirsgirêkên ciwanên rojavayê Kurdistanê û dîtina çareseriyê (Youtube)

Dîbeyt: Gotûbêjkirina pirsgirêkên ciwanên rojavayê Kurdistanê û dîtina çareseriyê (Youtube) Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *