بەربەردبووی گەورەترین ماسی قرش لەنیو مەکسیکۆ دەدۆزرێتەوە

سانتافی، نیو مەکسیک – ئەو دانانەی دۆزراوەنەتەوە تەمەنی 300 ملێۆن ساڵە و ئەمەش یەکەم نیشانەیە کە لەوانەیە ئەوە جۆرێکی جیاوازبێت.

ڕیزی دانەکان کەمتر لە لەودانانە دەچێت کەپەیوەندیان هەیە بەو جۆرانەی ناسراون و یاخود ئەوانەی لەئێستادا دەژین، زیاتر لەیەکەوە نزیکن و کوورتن، درێژییان نزیکەی 2 سانتیمەترە.

جان بۆڵ هۆدنێت کە دانەکانی دۆزیوەتەوە، لەساڵی 2013 ئەوکاتەی خوێندنی تەواو کردبوو لەڕۆژهەڵاتی ئەلبوکەرکی دەستیکردوە بە هەڵکەندن و یەکەم بەبەردبووی ماسی قرشی دۆزیەوە دەڵێت “شێوەی بۆ گرتنی نێچیر گوونجاوە نەک بۆ بڕین و پەرتکردنی”.

هەفتەی ڕابردوو هۆدنێت و چەند توێژەرەوەیەک دەرئەنجامی توێژینەوەکەیان لەگۆڤاری مۆزەخانەی نیومەکسیکۆدا بۆ مێژووی سرووشتی و زانست بڵاوکردەوە، دەڵین ئەو قرشە جۆرێکی جیاوازە.

قرشەکە درێژیی 2 مەترە. وەک ستایش و ڕێزلێنان بۆ خاوەنی زەویەکی بەبەردبوەکەی تێدا دۆزراوەتەوە لە بەرزایەکانی مانزانۆ، ناوی Dracopristis hoffmanorum (دراکۆبریستس هۆفمانۆرێۆم)ی لێنراوە.

هۆدنێت ووتی ناوچەکە بەبەردبووی لێ‌یەو بەهۆی دەرهێنانی کانزاو هەڵكەندنی بازرگانی دیکە گەیشتن بەبەردبوەکان ئاسانە.

ناوەکە هاوشێوەی ئەوجۆرەیە ڕیزی دانی هاوشێوەی جۆری دراگنە و پەڕەکی تیژی هەیە و درێژیی75 سانتیمەترە، کاتێکیش کەدۆزرایەوە ناوەی Godzilla Shark (گۆدزێلا شارک)ی لێنرا .

دوای 7 ساڵ لە کارکردن لەسەر بەبەردبوەکان ناوەکەی ڕاگەیندرا .

بۆنموونە ڕیزی دانەکان کە 12یە ، لەبەشی خوارەوەی دەمی ئەو قرشە هێشتا لەناوەوەی بەردەکاندایە و بەچاو نابینرێت، تەنها بەتەکنەلۆجیای تیشک جیادەکرێتەوە.

هۆدنێت لەئێستادا زانای بەبەردبوەکانە و هەمئاهەنگی بەرنامەکانی باخچەی دایناسۆرەکانی نیشتمانیە لە لۆرێل لە ماریلاند.

ئەو ئێسکە بەربەردبوانەی دۆزراونەتەوە بە پەرەسەندوترین دادەنرێن لە جۆرەکانی قرش و جۆرێکی نوێیە جیابۆتەوە بەر لە 390 ملێۆن ساڵ و دوای 60 ملێۆن ساڵ نەماون.

لەوسەروەختەدا ڕۆژهەڵاتی نیومەکسیکۆ تا ناوەڕاستی ئەمریکای باکوور بەئاو داپۆشراوبوە. هۆدنێت لەوباوەڕەدایە قرشی دراگن هۆفمان لەئاوە تەنکەکاندا ژیاوە بەدرێژایی کەنارەکان، ڕاوی ماسی و جۆرە گیاندارەکانی کردوە.

لەئیستادا گردە بەرزە بیابانەکانی ناوچەی نیومەکسیکۆ زۆر بەبەردبووی دایناسۆری لێیە، لەوانە جۆرەکانی تیرانۆسۆر کە بۆ ملێۆنەها ساڵ لەوناوچەیە و دارستانەکانی کە بەردەوام بارانی لێ باریوە ژیاون.

توێژینەوەیەک دەڵێت بۆ ماوەی 2 ملێۆن ساڵ 2.5 ملیار دایناسۆری تیریکس لەسەر زەوی ژیاون

توێژینەوەیەکی نوێ گەشتوەتە ئەوە دەرئەنجامەی دایناسۆری جۆری ریکس کە دڕندەترین دایناسۆری گۆشتخۆربوە، بەبەردبووی دۆزراوەتەوە جیاوازی 2 ملێۆن ساڵی هەیە، لەوانیە 2.5 ملیار بەدرێژای ئەوکاتە ژیابن.

بەپێی توژینەوەیەک لە گۆڤاری زانستیدا بڵاوکراوەتەوە، بەبەکارهێنانی ژماردنی کۆمپیوتەر لەسەر بنەمای گەورەیی جەستەوە و پێگەیشتن و تەمەن و پێداویستی بەخواردن و وزە، بۆ تیمی زانکۆی کالیفۆرنیا لە بێرکلی دەرکەوتوە، ژمارەی دایناسۆری جۆری (تیرێکس) ئەوەی بۆ زیاتر لە 127 هەزار نەوە ژیاون ژمارەیان گەشتۆتە 2.5 ملیار، ئەم ژماریەش خەمڵاندنە و ئەگەری هەڵەی تێداهەیە.

چارلز مارشال گەورە توێژەرەوە و بەڕێوەبەری مۆزەخانەی زانکۆی کالیفۆرنیا بۆ زانستی بەبەردبوەکان دەڵێت “ژمارەیکی زۆری ئێسکی سەر و جەستەوە دان و نینۆکمان دەستکەوتوە، ژمارەیان زۆر زۆرە”.

جۆرەکانی (تیرێکس) لەنێوان 1.2 تا 3.6 ملێۆن ساڵ لەئەمریکای باکوردا ژیاون، واتە لەهەموو سەردەمەکاندا ژمارەیان لەوناوچەیەدا کەم بوە. توێژینەوەکە دەڵێت بۆ ناوچەیەکی وەک واشنتنی پایتەخت تەنها 2 دانەی لێژیاوە، بۆ پانتایی کالیفۆرنیا ژمارەیان بە 3800 مەزەندە دەکرێت.

کریستی کاری ڕۆجەرس زانای زیندەوەرە دێرینەکان لەکۆلێجی ماکالیستەر دەڵێت “چەندبارە ژماردنەکەمان کردۆتەوە و بەردەوام 2.5ملیار دەرچوە.

مارشاڵ دەڵێت ئەم ژمارەیە یارمەتی زاناکان دەدات بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی پارێزگاری لە بەبەردبووی تیرانۆسۆر ریکس، دەڵنیایش دەدات کە خۆشبەختیە ئەم زانیارایانە بەدەست گەیشتوە.

بەبەردبووی نزیکەی 100 تیرێکس -32 دۆزراوەتەوە و ئەو ژمارەیە بەسە بۆ توێژینەوەکە.

ووتیشی ئەگەر 2.5 ملێۆن بوایە لەبری 2.5 ملیار لەوانیە بەڵگەی دۆزراوەمان دەستنەکەوتایە هەر نەمانزانیا ئەو جۆرە هەبوە.

تیمی مارشال لەسەر بنەمای باێۆلۆجی گشتی کە دەڵێت تا جەستەی گیاندارەکە گەورەبێت ژمارەی کەمتر دەبێت، هەژماریان کردوە، سەرباری ئەوەش خەمڵاندنی پێویستی بە وزەی تیرکسێکی گۆشتخۆر دەیەوێت بۆ مانوە بەزیندویی. لەئێستادا بۆنموونە 2 جۆری گیاندار لەوانە دراگنی گەورە و شێر پێویستیان بەخۆراکی زۆرە بەڵام بەرامبەربەمە ژمارەیان لەنوچەکاندا کەمە.

هەرەوەها تەمەن لەبەرچاوگیراوە، بە 14 بۆ 17 ساڵ دانراون و بۆ 28 ساڵ ژیاون.

لەبەر ئەوەی دڵنیانەبوون لەفراونای ئەو پانتایەی تیایدا ژیاون و هاتووچۆیان چۆن بوە ، تیمی بیرکلی دەڵێن لەوانیە کۆی ژمارەیان لەنێوان140 ملێۆن تا 42 ملیار بووبێت بەڵام مامناوند 2.5 ملیار بوون.

پرۆفیسۆری جیۆلۆجیا لەزانکۆی بۆردۆ ، جیمس فارلۆ، دەڵێت “زانستی پەیوەندیدار بە گەورەترین گۆشتخۆر ئەوەی لەسەر زەوی ژیاوە گرنگە ، بەڵام ڕاستیەک هەیە کە ئەم توێژینەوەیە زۆر گرنگە”.

هەلەیکۆبتەرکەی ناسا لە بارام چاوەڕوانی تایقیکردنەوەی فرینە

ناسا بەئومێدە ڕۆژی دووشەممە هەلیکۆپتەرەکەی کە ناردویەتی و لەسەر هەسارەی بارام ئامادەیە، تاقیکاتەوە.

لەوانیە ئەو هەنگاوانەی لە زانست و تەکنەلۆجیادا نراوە بەپێ وانەی ئاسایی بچووک دیاربێت، بەڵام یەکەم فڕینی فڕۆکە بە ماشێنێک لەدروستکردنی هەردوبرا نەوەی ڕایت لە نزیک کیتی هۆک لەولایەتی نرۆسکارۆلاینا لەساڵی 1903دا بۆ ماوەی 12 چرکە بۆ دوریی 37 مەتر ساتێکی گۆڕانکاریی گەورەبوو لەمێژوودا، ناساش فڕینی ئەم هەلیکۆپتەرەی لە زەویەوە برۆگرامی فڕین دەکرێت بەهەمان گۆڕانکاری لەمێژوودا دەشوبهێنێت.

ئەگەر هەموو کارەکان وەک نەخشەی بۆدانراوە بەڕیوە بڕوات، ئەوا ئەوهەلیکۆپتەرەی سەر هەسارەی بارام کە کێشی 1.8 کیلۆگرامە لەسەرخۆ و ستوونی بۆ 3 مەتر بەرزدەبێتەوە. بۆ ماوەی 30 چرکە دەمێنێتەوە، دواتر 180 پلە دەسووڕێتەوە و لەسەر خۆ دادەبەزێت و لەسەر هەرچوار قاچەکانی دەوەستێت.

سەرکەوتنی ئەم تاقیکردنەوە لەدوریی 273 ملێۆن کیلۆمەتر لەناوچەیەکی بارامدا ناسراو بە Jezero Crater دەکەوێتە سەر سیستەمی فڕینی ئۆتۆماتیکی بۆی دانراوە و پرۆگرام کراوە .

بەرێوەبەری پرۆژەی هەلیکۆپتەرەکە لە تاقیگەی مووشەکی ناسا نزیک لە لوس ئەنجلس میمی ئۆنگ دەڵێت “ئەوکاتە هات کە تیمەکەمان زۆر دەمێکە چاوەڕوانیەتی”.

هەلیکۆپتەرکە بەژێرەوەی ئۆتۆمۆبێلی ناساوە جێگیرکرابوو، تاقیگەیەکی بایۆلۆجی لەخۆدەگرێت ، دوای 7 مانگ فڕین لەواڵایی‌دا گەشتە خولگەی بارام و لە18 مانگی 2 دا لەسەر خاکی ئەو هەسارەیە نیشتەوە.

تاقیکردنەوە بڕیار ئەمرۆ 2شەممە کاتژمێر 3:30 بەربەیان بەکاتژمیری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا ئەنجامدرابێت و پێشبینی دەکرێت ئامارەکانی دڵنیابوون لەسەرکوتنی لە 6:15 دەقیقەی بەیان گەشتبێتە ناوەندی کۆنترۆڵی هەلیکۆپەترەکە لەزەوی.

ناسا پێشبینی دەکات گرتەی ڤیدێۆ بۆ ئەو تاقیکررنەوەیە لەڕێگای کامیرەی هەلیکۆپتەرەکە وکامیرای ئۆتۆمۆبێلی (پرسڤێرنس) هەیەتی تۆمارکرێت بۆ زەوی بنێردرێت.

ئەگەر فڕینەکە سەرکەوتوبوو ئەوا لەچەند هەفتی داهاتوودا پلانی زیاتر هەیە بۆ فڕین بۆ مەودای دوورتر، هەرچەند پێویستی بە 4 بۆ 5 ڕۆژێ پشوو هەیە بۆ نەوژەندکردنەوەی باتریەکانی.

ئۆنگ دەشڵێت “هەلیکۆپتەرەکە سیستەمی خۆڕێککردنەوەی نیە، بۆیە ئەگەر لەکاتی نیشتنەوەیدا هەرچ هەڵەیەک ڕووبدات ئەوا کۆتایی ئەرکی هەلیکۆپتەرەکە دەبێت، بۆنموونە ئەگەر ڕەشەبایەکی بەهێزی لەناکاو هەڵکات کە ئەوە لەدەسەڵاتی کەسدا نیە پێشبینی کات لەوانەیە ببێتە هۆی شکست.

هەلیکۆپتەرەکە سەلماندی تائیستا دەتوانێت بەرگەی سەرمای هەسارەی بارام بگرێت و باتریەکانی نەوژەندکاتەوە و کار بکات، هەرچەندە لەسەر زەوی هەمان دۆخ و ژینگەی بۆ دروستکرابوو بەسەرکەوتویی بەرگەی گرت و توانای فڕینی زۆرباش بوو.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Li Benda Şorne Devoka Sirûcê

Bi nîvroyeke disincire, li Sirûcê, li çayxana li pişt qeymeqamlixê me. Çayçi jiber kamera û …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *