ئیسڕائیل و یۆنان گەورەترین گرێبەستی بەرگری لەنێوانیاندا واژۆ دەکەن


ئیسڕائیل و یۆنان گەورەترین گرێبەستی بەرگری نێوانیان واژۆکرد، ئیسڕائیل دەڵێت ئەم گرێبەستە دەبێتە هۆی پتەوکردنی پەیوەندییە سیاسیی و داراییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە، ئەمە لەکاتێکدا هێزە ئاسمانییەکانی دوو وڵاتەکە مەشقێکی هاوبەشیان دەستپێکرد.

وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل وتی ڕێکەوتنەکە گرێبەستێک لەخۆدەگرێت بەبڕی 1.65 ملیار دۆلار، بەپێی گرێبەستەکە کۆمپانیای ئیلبیت سیستمزی ئیسڕائیلی ناوەندێکی مەشق بۆ هێزی ئاسمانی یۆنان دروست دەکات و بۆ ماوەی 22 ساڵ چالاکیی دەکات.

وتیشی ناوەندی مەشقەکە هاوشێوەی ئەکادیمیای فڕۆکەوانی ئیسڕائیل دەبێت و 10 فڕۆکەی مەشقی لە جۆری ئێم-346 ی تێدا دەبێت.

کۆمپانیای ئیلبیت سەرجەم ئەو پێداویستیانە دابین دەکات کە پێویستن بۆ نوێکردنەوە و کارپێکردنی فڕۆکەی تی-6 ی یۆنانی، هەروەها یارمەتیدەر دەبێت لەڕووی مەشق پێدان و لۆجیستیکەوە.

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل بێنی گانتز وتی ” من دڵنیام لەوەی ئەم پڕۆگرامە پەرە بە تواناکان دەدات و دارایی ئیسڕائیل و یۆنان بەهێز دەکات، هەروەها هاریکارییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەمان لەسەر ئاستەکانی بەرگری و دارایی و سیاسیی زیاتر دەکات.”

ئەم ڕاگەیەندراوە دوای کۆبوونەوەکەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئیماڕات و یۆنان و قوبرس و ئیسڕائیل هات لە قوبرس و تیایدا وەزیرەکان ڕێکەوتن لەسەر پتەوکردنی هاریکارییەکانی نێوان وڵاتەکانیان.

لەلایەکی دیکەشەوە سوپای ئیسڕائیل دەستپێکردنی مەشقە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو هێزی ئاسمانی ئیسڕائیل و یۆنانی ڕاگەیاند.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


Source link

About Hooshyar

Check Also

Heyeteke DYE’yê serdana Bakur-Rojhilatê Sûriyeyê kir

Alîkarê Wezîrê Karên Derve yê DYE’yê Joey Hood û heyeta payebilind a DYE’yî ya pê …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *