ئه‌مڕۆ له‌ مێژوودا

19 ئه‌بریل
رووداوه‌كان:
1160: دورخسته‌نه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ى یابانى ( میناموتو نو یوریتومو) بۆ دوورگه‌ى (ئیزو).
1775: هه‌ڵایسانى جه‌نگى سه‌ربه‌خۆیى ئه‌مریكا كه‌ له‌ كۆتاییدا بووه‌ هۆى دروستبوونى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان.
1918: ڕاگه‌یاندنێك به‌زمانى ئاشورى و فارسى بڵاوكرایه‌وه‌ له‌لایه‌ن (ئاغا په‌ترۆس) بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ى ئیسلامه‌كان و مه‌سیحیه‌كان له‌ ورمىَ.
1920: كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى هاوپه‌یمانان له‌ شارى (سان ریمۆ)ى ئیتالیا به‌سترا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسه‌ و ئیتالیا و ئمریكا و یابان كه‌ ئینتیدابى عێراق و موسڵ بدرێته‌ به‌ریتانیا.
1927: به‌هۆى بوونى سلێمانى به‌ پارێزگا و (ئه‌حمه‌د عوسمان) له‌دایك بووى هه‌ولێر بووه‌ پارێزگارى سلێمانى.
1961: كۆبوونه‌وه‌ له‌ كۆشكى (السیف) له‌ كوێت له‌ نێوان ئه‌میرى كوێت شێخ عه‌بدوڵا سالم سوباح و سیاسه‌تمه‌دارى به‌ریتانى دانیشتوو له‌ كه‌نداو (ویلیام لوس) و ئاژانسى سیاسى له‌ كوێت (جۆن ریچموند) و ئه‌وه‌ش بۆ رێكه‌وتن له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێكه‌وتننامه‌ى 1899ز له‌ نێوان كوێت و شانشینى یه‌كگرتوو.
1963: بۆ یه‌كه‌م جار دامه‌زراندنى ڕێكخراوى (كۆمه‌ڵه‌ى كورد) ڕاگه‌یه‌ندرا له‌ به‌یروت.
1964: سه‌ره‌تاى فرۆشتنى ئۆتۆمبیلى وه‌رزشى (فۆرد موستانگ) بۆ یه‌كه‌مین جار.
1974: كه‌شتى ئاسمانى (بیونیر 11) سه‌ركه‌توو بوو له‌ تێپه‌ڕاندن له‌ میانى پشتێنه‌ى هه‌سارۆكه‌كانه‌وه‌.
1980: مه‌غریب به‌شداریكرد له‌ یورو فیجن.
1986: ئه‌نجومه‌نى مه‌ترانه‌كان، مه‌تران (نه‌سروڵڵا ێه‌فیر)یان هه‌ڵبژارد تا ببێته‌ به‌تریكى كه‌نیسه‌ى مارۆنى له‌ دواى به‌تریك (ئه‌نتۆن بوترس خریش) كه‌ ده‌ستى له‌ كار كێشابوویه‌وه‌.
1991: هاوپه‌یمانان ئاسمانى به‌شێكى باشورى كوردستانیان له‌فڕۆكه‌ عێراقیه‌كان قه‌ده‌غه‌ كرد، به‌و پێیه‌ هێڵى باكورى 36 بووه‌ سنورى (نۆفلاى زۆن)، هاوپه‌یمانان له‌ بنكه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌نچه‌رلیكه‌وه‌ چاودێریان ده‌كرد.
1995: شاحینه‌یه‌كى پڕ له‌ ته‌قه‌مه‌نى له‌به‌رده‌م بیناى (ئه‌لفرید موراى فیدرالى) له‌ ئۆكلاهۆما ته‌قیه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر قوربانى لێكه‌وته‌وه‌.
1995: موعه‌مه‌ر قه‌زافى سه‌رۆكى لیبیا رایگه‌یاند و وتى: من دژى ئه‌و كرده‌وانه‌م كه‌ عێراق و ئێران و توركیا به‌رامبه‌ر به‌ كورد ده‌یكه‌ن.
2003: سه‌رله‌نوىَ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى (ئولوسیجون ئوباسانجو) به‌ سه‌رۆكى نێجیریا بۆ ماوه‌یه‌كى ترى سه‌رۆكایه‌تى دواى ئه‌وه‌ى كه‌ 62%ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێنا له‌ كۆى ده‌نگده‌ران له‌ نێو تۆمه‌تباركردنى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌ گزیكارى و گه‌نده‌ڵى.
2004: كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئیسپانیا له‌ عێراق.
2005: هه‌ڵبژاردنى كاردیناڵى ئه‌ڵمانى جۆزیف راتزنگر به‌ پاپاى كه‌نیسه‌ى رۆمانى كاسۆلیكى له‌ ژێر ناوى بندكتى شانزه‌هه‌م.
2008: بردنه‌وه‌ى بایرن میونخ به‌سه‌ر دورتمۆند له‌ كۆتا یارى جامى ئه‌ڵمانیا كه‌ له‌ یاریگاى به‌رلینى پایته‌خت ئه‌نجامدرا.
2008: ئه‌مریكا و چین رێكه‌وتننامه‌ى به‌رگرى موشه‌كى مۆرده‌كه‌ن.
2009: عه‌بدولعه‌زیز بۆته‌فلیقه‌ سوێندى یاسایى خوارد تا ببێته‌ سه‌رۆكى جه‌زائیر بۆ ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى سێهه‌م.
2009: هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى كوتله‌ى جه‌بهه‌ى ته‌وافوق ئه‌یاد سامه‌رائى به‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دواى مشتومڕێكى زۆر كه‌ زیاتر له‌ 4 مانگى خایاند دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكى پێشوى په‌رله‌مان مه‌حمود مه‌شهه‌دانى.
2010: كوژرانى هه‌ردوو سه‌ركرده‌ى ڕێكخراوى القاعده‌ (ئه‌بو ئه‌یوب میسرى) و (ئه‌بو عومه‌ر به‌غدادى) له‌ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، له‌لایه‌ن نورى مالیكى راگه‌یه‌نرا.
2010: له‌ رێوڕه‌سمێكدا له‌خاڵى سنورى حاجى ئۆمه‌ران رووفاتى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى كه‌ چه‌ند ڕۆژى رابردوو له‌ گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵدا له‌ سه‌یدسادق دۆزرانه‌وه‌ له‌ رێگه‌ى وه‌فدێكى كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه‌ گه‌ڕێنرانه‌وه‌ بۆ ئێران.

له‌دایكبوون:
1793: فردیناندى یه‌كه‌م، ئیمبراتۆرى نه‌مسا.
1832: خۆسیه‌ ئیچیگاراى، زاناى بیركارى و نوسه‌رى ئیسپانى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌بى ساڵى 1904ز.
1844: سێر ئه‌لكسه‌نده‌ر ئوگستون، نه‌شته‌ركارى ئوسكوتله‌ندى.
1882: جیتولیو فارجاس، سه‌رۆكى به‌رازیل.
1912: گلین سیبورگ، زاناى فیزیاى ئه‌مریكى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى كیمیاى ساڵى 1951ز.
1935: جوزیف فویتا، یاریزانى تۆپى پێى چیكى.
1937: جوزیف ئه‌سترادا، سه‌رۆكى فلیپین.
1954: تریفور فرانسیس، یاریزان و راهێنه‌رى تۆپى پێى ئینگلیزى.
1966: سه‌لیمه‌ رخروخ، ژنه‌ راگه‌یاندكارى جه‌زائیرى.
1968: ئاشلى جود، ژنه‌ ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى.
1972: ریفالدو، یاریزانى تۆپى پێى به‌ڕازیلى.
1973: فه‌یروز زیانى، ژنه‌ راگه‌یاندكارى جه‌زائیرى.
1975: یوسى یاسكیلاینن، یاریزانى تۆپى پێى فنله‌ندى.
1978: جیمس فرانكو، ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى.
1978: گابریل هاینزه‌، یاریزانى تۆپى پێى ئه‌رجه‌نتینى.
1979: كیت هدسون، ژنه‌ ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى.
1981: ئه‌وس شه‌تا، ئه‌كته‌رى كوێتى.
1981: هایدن كرستنسین، ئه‌كته‌رى كه‌نه‌دى.
1983: هه‌دیل محه‌مه‌د حزیف، ژنه‌ نوسه‌ر و رۆماننوسى سعودى.
1985: فالون به‌هرامى، یاریزانى تۆپى پێى سویسرى.
1987: جوى هارت، یاریزانى تۆپى پێى ئینگلیزى.
1988: شیرین عادل، ژنه‌ ئه‌كته‌رى میسرى.

وه‌فات:
1689: شاژن كرستینا، شاژنى سوید.
1824: جۆرج بایرون، شاعیرى ئینگلیزى.
1881: ئینجامین دزرائیلى، سه‌ره‌ك وه‌زیرانى شانشینى یه‌كگرتووه‌.
1882: چارلس داروین، زاناى تیۆرى په‌ره‌سه‌ندن، و خاوه‌نى كتێبى (ڕێل الانواع).
1906: بیار كورى، زاناى فیزیاى فه‌ره‌نسى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى فیزیاى ساڵى 1903ز.
1957: محه‌مه‌د مه‌هرى، شاعیرى كورد له‌ ئه‌سته‌نبوڵ.
1967: كونراد ئه‌دیناور، راوێژكارى ئه‌ڵمانى.
1998: ئه‌كتافیو باس، ئه‌دیبى مه‌كسیكى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌بى ساڵى 1990ز.
2008: حه‌نان ئه‌غا، ژنه‌ هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كارى فه‌له‌ستینى.


PUKmedia    حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یى


Source link

About Hooshyar

Check Also

Ji bo 80 hezar mamosteyî kongre hat sazkirin (Diyarname)

Ji bo 80 hezar mamosteyî kongre hat sazkirin (Diyarname) Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *