ژیانی ناڤاڵنی لە مەترسیدایە و داوای خۆپیشاندانی گەورە دەکرێت


چالاکوانانی پشتیوانکار لە ڕێبەری ئۆپزسیۆنی ڕوسیا داوادەکەن شەپۆلێکی گەورەی ناڕەزایی دەربڕین بکرێت لە ناوجەرگەی مۆسکۆ و سانت پیتەرسبۆرگدا.

ئەم داوایەی ئەمڕۆ یەکشەممەی چالاکوانان هاوکاتە لەگەڵ هەواڵی تێکچوونێکی خراپی باری تەندروستی ئەلێکسی ناڤاڵنی بەهۆی مانگرتنیەوە لە خواردن.

لیۆنید ڤۆڵکۆڤ، یەکێکە لە پشتیوانکارە ستراتیژییەکانی ناڤاڵنی و دەڵێت “داوای ناڕەزایی دەربڕین کراوە بۆ ڕۆژی چوارشەممە. ژیانی ناڤاڵنی لە مەترسیدایە و نازانرێت بەرگەی چەندی تر دەگرێت، بەڵام دەزانین کە کات بەبەریەوە نەماوە.”

ناڤاڵنی تەمەن 44 ساڵ دیارترین ڕەخنەگرە لە ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا، زیاتر لە 3 هەفتەیە دەستیکردووە بە مانگرتن لە خۆراک وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر دەسەڵاتدارانی ئەو گرتوخانەیەی لێی دانراوە و ڕێگەیان گرتووە لەوەی پزیشکی تایبەتمەند نەخۆشییەکەی دەستنیشان بکات کە ئازارێکی زۆر لە پشتیدایە و هەردوو قاچیشی سڕ دەبن.

بەڕێوبەرایەتی گرتوخانەکەیش دەڵێت پێداویستی تەواوی بۆ دابین کراوە.

پزیشکێک پاش ئەوەی ئەنجامی پشکنینە تەندروستییەکانی لە کەسوکاری ناڤاڵنیەوە بە دەست گەیشتبوو، دەڵێت “ڕێژەی پۆتاسیۆم لە لەشی ناڤاڵنیدا زۆر بەرزە و ئەمەش دەبێتە مایەی جەڵتەی دڵ و دەرکەوتنی نیشانەکانی سستی لە گورچیلەکانیدا.”

یاروسلاڤ ئیشخمین دەشڵێت “دەشێت نەخۆشەکەمان لە هەر کاتێکدا بێت بمرێت.”

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ سەرنج و تێبینییەک لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە نەدراوە لەسەر بانگەواز بۆ ئەم خۆپیشاندانە گەورەیە، بەڵام وەهاش پێشبینی دەکرێت وەلامی دەسەڵاتدارانی ڕوسیایی زۆر قورس بێت.

لەوەتای مانگی یەکی ڕابردووەوە کە خۆپیشاندان لە سەرانسەری ڕوسیادا دەستیانپێکردووە بۆ پشتیوانی لە ئەلێکسی ناڤاڵنی، زیاتر لە 10 هەزار کەس دەستگیرکراون.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Dîbeyt: Gotûbêjkirina pirsgirêkên ciwanên rojavayê Kurdistanê û dîtina çareseriyê (Youtube)

Dîbeyt: Gotûbêjkirina pirsgirêkên ciwanên rojavayê Kurdistanê û dîtina çareseriyê (Youtube) Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *