چەمچەماڵ.. کێشەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک چارەسەر کرا

دوای ئەوەی ماوەی 4 رۆژە ژینگە پارێزانی كۆمپانیای شكار بۆ  پاكردنەوە و هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاكی قەزای چەمچەماڵ  بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیانەوە مانیان گرتوە، ئێوارە ئەمڕۆ بەهەوڵی جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كێشەی كۆمپانیاكە چارەسەر كراو سبەی  دەست بەكارەكانیان دەكات.

لەوبارەیەو ڕەمەك ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی كۆمپانیای شكار بەهۆی خەرج نەكردنی شایستە داراییەكانیان لە4/14مانیاگرتووە، كۆمپانیاكە كارەكانی لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەكانی سەربە قەزاكە ڕاگرتووە،  بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیمان بە پارێزگای سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەكانی سلێمانی و وەزارەتی شارەوانیەوە، كرد.

وتیشی:  دوای ئەوە كێشەكەمان گەیاندە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەخۆشحاڵیەوە ئاگاداری كردینەوە كە لەسبەینێوە كۆمپانیاكە دەست بەكارەكانی دەكاتەوەو كێشەكە چارەسەر دەكرێت.

قائیمقامی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشكرد:” سبەینێ نوسراو بۆ بەڕێوبەری دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت و سلفەی شەش مانگیان بۆ خەرج دەكرێت.

 

 

 

PUKmedia عەدنان کەڵهوڕی


Source link

About Hooshyar

Check Also

كەلار.. بەرووداوی هاتوچۆ كەسێك گیانیلەدەستدا

درەنگانی ئەمشەو لەسنوری قەزای كەلار بەرووداوی هاتوچۆ كەسێك گیانیلەدەستدا. هاتوچۆی گەرمیان لەوبارەیەوە بڵاویكردوەتەوە:”كەمێك پێش ئێستا …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *