نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌ ئایینی ومێژوویه‌كانی موسڵی خێراتر ده‌كرێن

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت بڕیار له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و بونیاتنانه‌وه‌ی زۆربه‌ی شوێنه‌ ئایینی و مێژوویه‌كانی موسڵ و ده‌وروبه‌ری دراوه‌، كه‌ له‌لایه‌ن  تیرۆرستانی داعش خاپور كرابوون. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌رێگای كۆمه‌ك و هاوكاری  رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌وتیه‌كان به‌شێك له‌ شوێنه‌ ئایینه‌یه‌كانی مه‌سیحی و ئێزیدی زووتر كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان بۆكراوه‌.

حسێن نه‌رمۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق نوێنه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌PUKmedia ی  رایگه‌یاند: دوای خاپووركردنی شوێنه‌ مێژوویی و ئاینه‌كانی موسڵ له‌لایه‌نه‌  تیرۆرستانی داعش، له‌كاتی ئێستا بڕیار له‌سه‌ر نۆژنكردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ دراوه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌لایه‌ن وه‌قفی سوننه‌ و شیعه‌ی ئایینی ئیسلام و وه‌قفه‌كانی مه‌سیحی وئێزیدی و سابیئه‌ی مه‌دانی له‌ وه‌زراه‌تی ئه‌وقافی عیراق بودجه‌یان بۆ ته‌رخاتنكراوه‌.

وتیشی: بارودۆخی ئابووری عیراق  و نه‌بوونی بودجه‌ی ساڵی رابردوو نه‌تواندراوه‌ وه‌كو پێویست كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ ئه‌نجامبدرێت .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: شوێنه‌ ئایینه‌یه‌كانی مه‌سیحی و ئێزیدی زووتر كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان بۆكراوه‌ و به‌شێكی زۆریان ته‌واوكراوه، كه‌  له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كۆمه‌ك و هاوكاری ده‌كرێن.

 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راشیگه‌یاند: نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌ مێژوویه‌كانی  موسڵ به‌سه‌ر په‌رشتی و چاودێری رێكخراوی یونسكۆی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامده‌رێت، تاكو به‌جۆرێك نۆژه‌ن بكرێته‌وه سیمایی مێژوویی ئه‌و شوێنه‌  بپارێزرێت.

جێی ئاماژه‌یه‌ دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر موسڵ له‌ مانگی شه‌شی ساڵی ٢٠١٤ و مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ، زۆربه‌ی شوێنه‌ ئایینی و مێژووییه‌كانی ئه‌و شارهیان خاپوركرد، به‌تایبه‌تی مناره‌ی مێژژووی حه‌دبا كه‌ به‌ناسنامه‌ی شاره‌كه‌ ده‌ناسرێ، له‌گه‌ڵ چه‌ندین مزگه‌وت و كه‌نیسه‌ كه‌ مێژووه‌كانیان بۆ سه‌دان ساڵ ده‌گه‌رێته‌وه‌.

PUKmedia  ته‌ها عه‌بدوڵڵا


Source link

About Hooshyar

Check Also

Li Pazarcixê jinek hate kuştin (Anfkurdi)

Li navçeya Pazarcixê ya Meraşê li taxa Ahmet Bozdagê Erdal Bozder, Gulendam Gozu kuşt, ku …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *