كۆسرەت رەسول پێشوازیكرد لەمحەمەدی حاجی مەحمودو د.ئەرسەلان بایزو حاكم قادر دەكات

ئەمڕۆ 18ی 4ی 2021 كۆسرەت رەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی بەجیا پێشوازیكرد لە هەریەك لە محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان و د.ئەرسەلان بایز و حاكم قادر حەمەجان ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە هەریەك لە د.ئەرسەلان بایزو حاكم قادر حەمەجان سەردانی كۆسرەت رەسوڵیان كردو وێڕای بەخێرهێنانەوەی و دڵخۆش و خۆشحاڵ بوون بەباشی تەندروستی كۆسرەت رەسول.

هەر ئەمڕۆو دوای نیوەڕۆ، محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان سەردانی كۆسرەت رەسولی كرد.

لەمیانی سەردانەكەیدا سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەگەڕانەوەی كۆسرەت رەسول و جەختی لە رۆڵی كۆسرەت رەسول كردەوەو هیوای خواست هەمیشە رۆڵی ئیجابی خۆی بگێڕێ.

لای خۆیەوە كۆسرەت رەسول سوپاسی سەرجەم ئەو كەس و لایەنانەی كرد كە سەردانیان كردووەو پەرۆشی گەڕانەوەی بوون.

PUKmedia

 

33.jpg


Source link

About Hooshyar

Check Also

Pêketiyên Korona, (177,937,251 ) milyon derbas kir

Pêketiyên Korona, (177,937,251 ) milyon derbas kir Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *