عیراق.. ڤیزا كارت بۆ هاووڵاتیانی وه‌رگری ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كرێت

وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی فیدڕاڵی روونیكرده‌وه‌، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ڤاكسینی دژ به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌رده‌گرن، ڤیزا كارتی تایبه‌تیان بۆ ده‌كرێت و له‌كاتی گه‌شتكردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئاسانكارییان بۆ ده‌كات و له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه‌ دانپێدانراوه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ی نیسانی 2021، حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی فیدڕاڵ،ئاشكرایكرد، كارتێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ دروست ده‌كه‌ن كه‌ ڤاكسینی دژ به‌كۆرۆنا وه‌رده‌گرن و له‌كاتی گه‌شتكردنیاندا ئاسانكارییان بۆ ده‌كات.

ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عیراق له‌زاری ته‌میمییه‌وه‌ بڵاویكردبوه‌وه‌، ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ كارتی تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ بكرێت كه‌ ڤاكسین وه‌رده‌گرن و ئاره‌زووی گه‌شتكردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه‌.

روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ست به‌كاركردن له‌سه‌ر داتابه‌یسێكی ئه‌لیكترۆنی ده‌كات كه‌ تایبه‌ته‌ به‌تۆماركردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رده‌گرن، زانیاری ووردی له‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كه‌ تێدایه‌ كه‌ ڤاكسین وه‌رده‌گرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌، د.سه‌یف به‌در، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی فیدڕاڵ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ PUKmedia رایگه‌یاند: ئه‌و كارته‌ی ده‌درێته‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ڤاكسینی دژ به‌كۆرۆنا وه‌رده‌گرن، به‌مانای پاسپۆرت ناگه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌نده‌ ناوی پاسپۆرتی لێنراوه‌، به‌ڵام له‌واقیعدا ئه‌وه‌ ته‌نها ڤیزا كارتێكه‌و هیچ خه‌سڵه‌تێكی یاسایی و دیپلۆماسی پاسپۆرتی تێدا نییه‌.

به‌در راشیگه‌یاند: مه‌به‌ست له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ ته‌نها بۆ ئاسانكردنی گه‌شتی ئه‌و هاووڵاتیانه‌یه‌ كه‌ ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌، له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كار بۆ ده‌ركردنی ئه‌و ڤیزا كارته‌ ده‌كات، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێكارو رێنمایی ته‌واو له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی ڤاكسینه‌كان و پشكنینه‌كانی PCR ده‌رده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ به‌هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی ئینگلیزی ده‌بێت و زانیاری له‌سه‌ر كه‌سی وه‌رگر به‌ڤاكسینه‌كه‌ی تێدایه‌، وه‌ك ناو و به‌رواری له‌دایكبوون و به‌رواری وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌، وتیشی: له‌لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ بڕواپێكراوه‌.

PUKmedia تایبه‌ت


Source link

About Hooshyar

Check Also

Pêketiyên Korona, (177,937,251 ) milyon derbas kir

Pêketiyên Korona, (177,937,251 ) milyon derbas kir Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *