عیراق.. بانكی ره‌شید به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر پێدانی پێشینه‌ به‌خانه‌نشینان

بانكی ره‌شید، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ی نیسانی 2021 لیستی یه‌كه‌می ناوی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی راگه‌یاند كه‌ پێشینه‌یان ده‌درێتێ، هه‌روه‌ها لیستی پێنجه‌می ناوی كارمه‌ندانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆی راگه‌یاند كه‌ پێشینه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی ره‌شید له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ستی PUKmedia كه‌وتووه‌ ئاشكرایكرد، ده‌ستیانكردووه‌ به‌پێدانی پێشینه‌ به‌سه‌ر به‌شی یه‌كه‌می خانه‌نشینان و هه‌روه‌ها به‌شی پێنجه‌می كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ.

راشیگه‌یاند: بانكه‌كه‌ داوای له‌سه‌رجه‌م سوودمه‌ندبووان كردووه‌ له‌كاتی پێگه‌یشتنی نامه‌ بۆیان سه‌ردانی لقه‌كانی بانكی ره‌شید یاخود نووسینگه‌كانی پێدانی ئه‌لیكترۆنی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی بڕی پاره‌كه‌.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، بانكی ره‌شید له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه‌ بۆ زیادكردنی بڕی سه‌رمایه‌ی ئه‌وانه‌ی ناوی خۆیان بۆ پێشینه‌كه‌ تۆمار كردووه‌، ئه‌وه‌ش له‌میانی رێوشوێنه‌ تایبه‌ته‌كانی بانكه‌كه‌ ده‌بێت.

PUKmedia راگه‌یاندنی بانكی ره‌شید


Source link

About Hooshyar

Check Also

‘Tecrîd tenê bi têkoşîna hiqûqî ranabe’

Ji girtina Rêberê Gelê Kurd Abdullah Ocalan a bi Komploya Navneteweyî ya sala 1999’an û …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *