شه‌پۆلێكی‌ گه‌رما روو له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌ ده‌كات

كه‌شناسی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌پۆلێكی گه‌رما روو له‌ناوچه‌كانی عیراق ده‌كات و چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وامده‌بێت.

كه‌شناسی‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا، پێشبینی‌ كردووه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ شه‌پۆلێكی‌ گه‌رما ده‌ستپێبكات و كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م شاره‌كانی‌ عیراق و ناوچه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست دروست بكات و ئه‌و شه‌پۆله‌ش بۆ چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.

كه‌شناسی‌ عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، شاره‌كانی‌ ناوه‌ڕاست و باشوور و رۆژئاوا و فوڕاتی‌ ناوه‌ڕاست و هه‌ندێك شاری‌ وه‌ك كه‌ركوك و باكوری‌ دیاله‌ به‌ شه‌پۆلی‌ گه‌رماكه‌ كاریگه‌ر ده‌بن.

 راشیگه‌یاندووه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كان پله‌ی‌ گه‌رما له‌نێوان 40 بۆ 42 پله‌ی‌ سه‌دی‌ بێت و رۆژانی‌ پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی‌ داهاتوو پله‌كانی‌ گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌.

PUKmedia كه‌شناسی عیراق


Source link

About Hooshyar

Check Also

Beytocan: Stranên xwe bifiroşim mîna ku Kurdistanê bifiroşim (Youtube)

Beytocan: Stranên xwe bifiroşim mîna ku Kurdistanê bifiroşim (Youtube) Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *