بەختیار شاوەیس:بەهاتنی پشكی هەرێم كۆتایی بەلێبڕینی مووچە بێت

یاسای بودجەی ساڵی 2021 لەڕۆژنامەی وەقائیعی رەسمی عیراق بڵاوكرایەوەو بڕیاریشە لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بەخەرجكردنی بودجەی عیراق ‌و هەرێمی كوردستان بكرێت.

د.بەختیار شاوەیس وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: وەك بڕیارە ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عیراق رێنماییەكانی تایبەت بەیاسای بودجە تەواو بكات‌و لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بەخەرجكردنی بودجە بكات بەپشكی هەرێمی كوردستانەوە.   

وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی دەشڵێت: ئەوەی گرنگ و مایەی دڵخۆشی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە ئەوەیە، كە بەهاتنی پشكی هەرێم مەسەلەی لێبڕینی مووچە نەمێنێت‌و حكومەتی هەرێم ئەو مافەی فەرمانبەران بگەڕێنێتەوە بۆ خاوەن ماف و دەبێت لەكاتی خۆیداو بەبێ لێبڕین مووچە بەخەڵك و  مووچەخۆران بدرێت.   

بودجەی ساڵی 2021ی عیراق بە نزیكەی 130 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە، لەو بڕەش 11 ترلیۆن‌و 432 ملیار دینارە وەك پشكی هەرێمی كوردستان دیاریكراوە، هەروەها حكومەتی هەرێم پابەندكراوە بەوەی داهاتی 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەنرخی سۆمۆ، لەگەڵ نیوەی داهاتی دەروازە سنورییەكان بداتە حكومەتی عیراق، بەوپێیەش مانگانەش بەپێی نرخی نەوت‌و داهاتی دەروازەكان، پارە لە بەغداوە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

PUKmedia تایبەت 

 


Source link

About Hooshyar

Check Also

Hunermendên kurd li hemberî êrişên Tirkiye xwepêşandan kirin

Hunermendên kurd li hemberî êrişên Tirkiye xwepêşandan kirin Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *