بۆ هاندانی وەرگرتنی ڤاکسین ژمارەیەك لە هونەرمەندانی هەولێر ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەکاردەهێنن

ژمارەیەك لە هونەرمەندان و ڕوشنبیران بۆ هاندانی خەڵك سەردانی بنكەیەكی تەندروستی هەولێریان كرد بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا و داوا لە خەڵك دەكەن ڕوو لە وەرگرتنی ڤاكسین بكەن.

فۆتۆ بە کامێرای ئەحمەد زێباری

فۆتۆ بە کامێرای ئەحمەد زێباری

لە نێو ئەو بنكە تەندروستیەدا فەرهەنگ غەفوری بەڕێوەبەری گشتی ڕوشنبیری و هونەری هەولێر دەڵێت” هونەرمەندان هەمیشە پێشەنگ بوونە لە برەودان و پێشڤەچوونی تاكەكانی كۆمەڵگەدا. ئەمرۆ لەگەڵ یەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی بە هەماهەنگی سەندیكای هونەرمەدانی كوردستان لقی هەولێر بەشێك لە هونەرمەندان لەبەرچاوی ڕاگەیاندنەكان خۆیان دەكوتن بۆ ئەوەی بتوانین بەختەوەری و چالاكی و ڤیستیڤاڵەكان و هەموو ئەو چالاكی و جموجوڵە هونەریانەی كە لەسەردەمی پەتای كۆرۆنا وەستان بتوانین وەكو جاران چالاكی و جموجوڵە هونەریەكان بەشێوەیەكی ڕێكوپێك و جوانترلە جاران بەڕێوەبچێتەوە”.

فۆتۆ بە کامێرای ئەحمەد زێباری

فۆتۆ بە کامێرای ئەحمەد زێباری

لە لایەكی ترەوە سەید ئەحمەد ڕەواندوزی موزیكژەن بە دەنگی ئەمەریكا دەڵێت” وەكو هونەرمەندان هاتووین پاڵپشتی لەو پرۆسەیە بكەین، پرۆسەی وەرگرتنی ڤاكسین زۆر پێویستە بۆ هەموو هاوڵاتیەك و ئەم ڤاكسینە دەبێتە هۆی ئەوەی كە مرۆڤ بەرگەی پەتای كۆرۆنا بگرێت و داواش لە هاوڵاتیان دەكەم پێشوازی لەو پرۆسەیە بكرێت و خەڵك بێن و ڤاكسین وەربگرن”.

فۆتۆ بە کامێرای ئەحمەد زێباری

فۆتۆ بە کامێرای ئەحمەد زێباری

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتی ئەحمەد زێباری، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکادایە:


Source link

About Hooshyar

Check Also

Essay Writing Agency – Tips For Choosing the Ideal Paper Provider – لڤین پرێس

There are so many new authors out there nowadays who are still the best essay …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *