ئیدارەی گەرمیان راگەیەنراوێكی لەسەر دۆخی قەزای كفری بڵاوكردەوە

ئیدارەی گەرمیان لەسەر ئەو كاتیۆشایانەی ئاڕاستەی قەزای كفری كراون، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردوەتەوەوئاماژە بەباری ئاسایی قەزاكەو بەردەوامی لێكۆڵینەوەكان دەكات لەوبارەیەوە.

لەراگەیەنراوەكەی ئیدارەی گەرمیاندا هاتووە:” ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر (٧:٢١) خولەك لە ناوچەی قوریچای نزیك كفریەوە دوو كاتیۆشا ئاراستەی ناو قەزای كفری كرا و بەر دوو گەڕەكی شارەكە كەوت، خۆشبەختانە جگەلەوەی ھاوڵاتیەك بە سوكی بریندار بوو، ھیچ زیانێكی دیكەی نەبوو.

رونیشكراوەتەوە:” لێرەوە رایدەگەینین، ئێستا باری ئەمنی كفری ئاساییە و ھێزەكانی پێشمەرگە لە شوێنێ خۆیان و لەدەوروبەری كفری جێگیركراون و ھێزەكانی ئاسایشی گەرمیانیش بۆ پشتیوانی ھێزی پێشمەرگە لە كفریە، دەزگا ئەمنیەكانیش لێكۆڵینەوەیان لە چۆنیەتی كردەوە تیرۆریستیەكە دەستپێكردوە.

جەختیشكراوەتەوە:” ئەوەش دوپاتدەكەینەوە بەم كردەوە ترسنۆكانە، تیرۆریستان ناتوانن ئارامی و ئاسایشی كفری تێكبدەن و پشێوی دروست بكەن.

PUKmedia راگەیاندن و پەیوەندیەكانی ئیدارەی گەرمیان


Source link

About Hooshyar

Check Also

Essay Writing Agency – Tips For Choosing the Ideal Paper Provider – لڤین پرێس

There are so many new authors out there nowadays who are still the best essay …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *