یه‌كێتی له‌به‌غدا كاندیدی ده‌بێت

لێپسراوی مه‌ڵبه‌ندی به‌غدای(ی ن ك) رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان عیراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌كه‌ن و له‌هه‌ر بازنه‌یه‌كی پارێزگای به‌غدا كاندیدیان ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به‌ده‌ستهێنانی كوردسی له‌ پایته‌ختی عیراق له‌به‌غدا هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت بۆ پاراستنی ناسنامه‌ی كورد له‌و شاره‌، پێشیوایه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌نگاوه‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌كان له‌هه‌ربازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن  به‌یه‌كه‌وه‌ پشتگیری له‌كاندیدێك بكه‌ن.

رابیحه‌ حه‌مه‌د لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی به‌غدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی 10ی ئه‌مساڵ به‌رێوه‌بچێت، ئێمه‌ وه‌ك مه‌ڵبه‌ندی به‌غدای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی بتوانین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان ده‌نگی كوردانی ئه‌و شاره‌ به‌ده‌ستبهێنین‌ و نوێنه‌رانیان بچێته‌ په‌رله‌مانی عیراق.

وتیشی: پێشتر به‌غدا یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ به‌گوێره‌ی یاسایی تازه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌غدا بۆ سه‌ر چه‌ندین  بازنه‌یه‌ك دابه‌شكراوه‌، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ به‌ده‌ستهێنانی كوردسی زه‌حمه‌ت تربێت،  له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین له‌هه‌ر بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن  كوردێك كاندید بكه‌ین ، تاكو بتوانین  به‌هه‌موولایه‌نه‌كان پاڵپشتی ئه‌و كاندیده‌بین، به‌تایبه‌تی له‌و بازنانه‌ی چڕی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن.

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی به‌غدا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بوونی نوێنه‌ری كوردی دانیشتوی به‌غدا له‌په‌رله‌مان‌و له‌سه‌ر لیسته‌ كوردییه‌كان هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت به‌ ئاراسته‌ی پاراستنی ناسنامه‌ی كورد له‌و شاره‌، به‌تایبه‌ت له‌رابردوو هه‌وڵدراوه‌  به‌چه‌ندین قۆناغ  له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عس و گروپه‌ تیرۆرستیه‌كانی كورد له‌به‌غدا كه‌مبكه‌نه‌وه‌.

رابیحه‌ حه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ وه‌ك لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان بتوانین خاوه‌نداریه‌تی كوردانی به‌غدا بكه‌ین، جگه‌ له‌ نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مان، پێویسته‌ له‌كاتی پڕكردنه‌وه‌ی  ئه‌و پۆستانه‌ی به‌ركورد ده‌كه‌وێت بدرێت به‌ كوردانی دانیشتوی به‌غدا، چونكه‌ ئه‌وان هیچ نوێنه‌رایه‌تیه‌كان  له‌دامووده‌زگاكانی حكومه‌ت نیه‌، هه‌ربه‌هۆیه‌وه‌ زۆرجار ده‌نگی كوردانی به‌غدا بۆحزبه‌سیاسیه‌كانی دیكه‌ی عیراقی ده‌چێت و له‌رووی مه‌زهه‌بیه‌وه‌ سوودیان لێوه‌رده‌گرن.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا


Source link

About Hooshyar

Check Also

Pêketiyên Korona, (177,937,251 ) milyon derbas kir

Pêketiyên Korona, (177,937,251 ) milyon derbas kir Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *