گیان له‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا له‌ جیهان 3 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند

رێژه‌ی گیان له‌ ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌  تائێستا 3 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌، سه‌ره‌ڕای دروستكردنی ڤاكسین و به‌رده‌وامی كوتانی هاووڵاتییان، به‌ڵام تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

به‌پێی نوێترین راپۆرتی زانكۆی “جۆنز هوبكنز”، ئه‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌ رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ تائێستا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه‌ له‌ جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌ ژماره‌ی دانیشتوانی شاری “كیڤ”ی پایته‌ختی ئۆكرانیاو كاراكاسی پایته‌ختی فه‌نزویلا، نزیكبووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهان زیاتره‌ له‌ ژماره‌ی دانیشتووانی شاری شیكاگۆی ئه‌مریكا كه‌ (2.7) ملیۆن كه‌سه‌.

یۆیه‌كه‌مجار ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی “كۆڤید19” له‌ شاری ووهانی چین سه‌ریهه‌ڵداو دواتر به‌هه‌موو جیهاندا بڵاوبووه‌وه‌.

PUKmedia سكای نیوز العربیه‌


Source link

About Hooshyar

Check Also

Essay Writing Agency – Tips For Choosing the Ideal Paper Provider – لڤین پرێس

There are so many new authors out there nowadays who are still the best essay …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *