چه‌مچه‌ماڵ.. كۆمپانیای پاككه‌ره‌وه‌ كاره‌كانی راده‌گرێت

به‌هۆی جه‌رج نه‌كردنی شایسته‌ داراییه‌كانی كۆمپانیای شكار كه‌ كاری پاككردنه‌وه‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی له‌ئه‌سۆدایه‌ ، ماوه‌ی 4 ڕۆژه‌ كارمه‌ندان و ژینگه‌پاریز و  پاكردنه‌وه‌ و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكی قه‌زاكه‌ مانیان له‌كاره‌كانیان گرتووه‌ و كۆمپانیای ناوبراویش كاره‌كانی راگرتووه‌.

 كۆمپانیای شكار له‌ئه‌مساڵدا هیچ پیشینه‌ و بڕه‌ پاره‌یه‌كیان له‌حكوومه‌ت وه‌رنه‌گرتووه‌ و حكوومه‌ت شایسته‌ داراییه‌كانی بۆ خه‌رج نه‌كردووون به‌وهۆیه‌وه‌ زبڵ و خاشاكی زۆر له‌ گه‌ڕه‌ك و بازاڕ له‌ شاره‌كه‌دا كۆمپانیای جیبه‌جیكار 45 رۆژه‌  مووچه‌ی كارمه‌ند و ژینگه‌پاریزكانی نه‌داوه‌.

له‌وباریه‌وه‌ ئارام نه‌جم سه‌رۆكی شاروانی چه‌مچه‌ماڵ به ‌PUKmedia ی  راگه‌یاند: له‌ 14 مانگه‌وه‌ كۆمپانیای شكار كه‌ تایبه‌ته‌ به‌كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌كانی سه‌ربه‌ چه‌مچه‌ماڵ مانیانگرتووه‌ له‌كاركردن هۆكاری مانگردنه‌كه‌یان له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2021 هیچ شایسته‌یه‌كی دارایی بۆ كۆمپانیاكه‌ خه‌رج نه‌كراوه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ماوه‌ی 45 ڕۆژه‌ نه‌یان توانیوه‌ مووچه‌ی كارمه‌ند و ژینگه‌پاریزكان بده‌ن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاری خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كانیان بده‌ن و ده‌ست بكه‌نه‌وه‌ به‌كاركردن .

سه‌رۆكی شاروانی چه‌مچه‌ماڵ وتیشی: وه‌ك شاروانی له‌هه‌وڵدایه‌ن له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جیگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌كه‌یان ،
 داوایشی له‌ هاووڵاتیانی چه‌مچه‌ماڵ كرد تاچاره‌سه‌كردنی كیشه‌ی كۆمپانیای شكار هاوكارمان بن و كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان پاك ڕابگرن و خۆڵ و خاشاكه‌كه‌یان به‌رنه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار له‌ شوینی تایبه‌ت فڕی بده‌ن.

PUKmedia عه‌دنان كه‌لهوڕی


Source link

About Hooshyar

Check Also

Ji bo 80 hezar mamosteyî kongre hat sazkirin (Diyarname)

Ji bo 80 hezar mamosteyî kongre hat sazkirin (Diyarname) Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *