هه‌ولێر.. باندێكی گه‌وره‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیرده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، كه‌  10 كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی بازرگانی كردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كردوه‌.

له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی هه‌ولێردا هاتووه‌، دوای به‌دواداچوونێكی وردی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بۆ گروپێكی بازرگانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌شاری هه‌ولێر شه‌وی 16ی4ی2021، له‌ هه‌ڵمه‌تێكی چه‌ند سه‌عاتدا توانرا گروپێكی 9 كه‌سی ده‌ستگیر بكرێت، كه‌ بازرگانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانن به‌ناوه‌كانی (ه، ر، ا)، (ر، خ، و)، (ز، ق، ج)، (ه، خ، ش)، (ك، إ، ح)  و (س، ح، خ) و (غ، ع، خ)، (ع، ا، ش) و (د، ع، م)”.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، “له‌كاتی ده‌ستگیركردنیان توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی دوو كیلۆ و 569 گرام هێرۆین، بڕی یه‌ك كیلۆ و 375 گرام كریستاڵ، بڕی 984 گرام حه‌شیش، بڕی 680 گرام تلیاك، بڕی 580 گرام جامایكا.

جێی ئاماژه‌یه‌، ئه‌م گروپه‌ سه‌رچاوه‌ی دابه‌شكردنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بوون له‌شاری هه‌ولێر و خه‌ڵكێكی  زۆریان ئالووده‌ی مادده‌ هۆشبه‌ركان كردووه‌.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، “له‌چالاكییه‌كی دیكه‌دا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17ی4ی2021، هێزه‌كانیان به‌هاوكاری بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی حاجی ئۆمه‌ران سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان توانیان له‌نزیك به‌ستۆره‌ تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (ب، ح، ا) ده‌ستگیر بكه‌ن و بڕی سێ كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری تلیاك پێگیرا.

جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ تۆمه‌تباره‌كان به‌پێی یاسای 25ی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی به‌ردام دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ كراون.

PUKmedia راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی هه‌ولێر

 

31.jpg

32.jpg


Source link

About Hooshyar

Check Also

هەوڵەکانی کۆنگرێس بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی بەکارهێنانی هێزی سەربازی ئەمەریکا لە عێراق

چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پڕۆژە یاسایەک پەسەند بکات کە ڕێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *