هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی قادر دۆشكە

بەهۆی كۆچی دوایی قادر دۆشكەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خێزان و بنەماڵەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان ملازم بێژەن قادر 

ملازم بەندی قادر

 بەڕێزان خێزان و بنەماڵەی كۆچكردوو قادر دۆشكە

به ‌بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی (قادر مەلا هینی)، دڵگران و نیگەران بووین. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە‌ دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتانم دەزانم.

كۆچكردوو قادر مەلا هینی ناسراو بە قادر دۆشكە فەرماندەو پێشمەرگەی دێرین و دانەبڕاوی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو، كۆچی دواییشی جێگەی داخێكی گەورەیە.

جێگای كۆچكردوو قادر دۆشكە بەهەشتی بەرین بێت، خوای گەورە سەبوری و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله وانا الیە راجعون

 

قوباد تاڵەبانی

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

PUKmedia تایبەت

 

 


Source link

About Hooshyar

Check Also

Li Benda Şorne Devoka Sirûcê

Bi nîvroyeke disincire, li Sirûcê, li çayxana li pişt qeymeqamlixê me. Çayçi jiber kamera û …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *