كۆسره‌ت ره‌سوڵ پێشوازی له‌ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی كرد

ئێواڕه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17-4-2021، له‌ شاری سلێمانی، كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد له‌ هه‌ڤاڵان بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

له‌ دیداره‌كه‌دا هاوسه‌رۆكان دڵخۆشی و خۆشحاڵی خۆیان به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی ده‌ربڕی، لای خۆیه‌وه‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سوپاسی سه‌رجه‌م كوردستانیان و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی و سه‌ركرده‌ی هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كرد، كه‌ له‌ خه‌می گه‌ڕانه‌وه‌یدا بوون.

هه‌ر ئه‌مرۆ هه‌ریه‌ك له‌ عومه‌ر فه‌تاح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی و ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی به‌مه‌به‌ستی به‌خێرهاتنه‌وه‌ سه‌ردانی كۆسره‌ت ڕه‌سول-یان كرد.

PUKmedia


Source link

About Hooshyar

Check Also

Hecî Kirbaç bi simbêlên xwe bala xelkê dikşîne û li ser asta Tirkiyê yekem derketiye (Youtube)

Hecî Kirbaç bi simbêlên xwe bala xelkê dikşîne û li ser asta Tirkiyê yekem derketiye …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *