كه‌ركوك.. له‌ 91% ی توشبووانی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه‌

له‌كه‌ركوك زیاتر له‌91 %ی توشبوانی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه‌ و پێدانی ڤاكسینی دژ به‌ كۆرۆناش له‌و پارێزگایه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

د.سه‌باح نامیق لێپرسراوی هۆبه‌ی ته‌ندروستی گشتی له‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی ئاماره‌كانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك له‌سه‌ره‌تای مانگی شوباتی ساڵی رابردووه‌وه‌ تائێستا 40 هه‌زار و 720 حاڵه‌تی توشبونی هاووڵاتیان به‌كۆرۆنا تۆماركراوه‌.

وتیشی: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 37 هه‌زار و 347 توشبوی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه‌و 868 كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ له‌كه‌ركوك  گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردووشدا 173 حاڵه‌تی توشبونی نوێ هه‌بوه‌ و 173 توشبووش چاكبونه‌ته‌وه‌و هیچ مردنێك تۆمار نه‌كراوه‌.

لێپرسراوی هۆبه‌ی ته‌ندروستی گشتی له‌كه‌ركوك  ده‌شڵێت  له‌ئێستادا پێدانی ڤاكسینی دژ به‌كۆرۆنا له‌كه‌ركوك بۆ هاوڵاتیان به‌رده‌وامه‌ و تائێستا زیاتر له‌5هه‌زار كه‌س ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتوه‌.

وتیشی: له‌ئێستادا له‌پارێزگای كه‌ركوك سێ جۆری سینۆفارم و ئه‌سترازینیكا و فایزه‌ر  له‌كه‌ركوك له‌به‌رده‌ستن و جگه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی كه‌ركوك 33 مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستیش ڤاكسینه‌كه‌یان پێدراوه‌ و رۆژانه‌ هاوڵاتیان ده‌توانن له‌رێی ئه‌و ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییانه‌وه‌ خۆیان به‌ڤاكسینه‌كه‌ بكوتن .

وتیشی  دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له‌پێنج هه‌زار كه‌س ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتوه‌ هیچ حاڵه‌تێكی مردن به‌هۆی ڤاكسینه‌كه‌ به‌دی نه‌كراوه‌و ڤاكسینه‌كه‌ بۆ به‌هێزكردنی مه‌ناعه‌ی مرۆڤ به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌ زۆر باشه‌.

PUKmedia محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د / كه‌ركوك


Source link

About Hooshyar

Check Also

Ji bo 80 hezar mamosteyî kongre hat sazkirin (Diyarname)

Ji bo 80 hezar mamosteyî kongre hat sazkirin (Diyarname) Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *