زانیاری زیاتر له‌باره‌ی هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی بیره‌نه‌وته‌كانی دووبز

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ تیرۆرستانی داعش هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو بیره‌ نه‌وتیاندا له‌سنوری قه‌زای دووبزی پارێزگای كه‌ركوك دا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌پۆلیسی نه‌وتی باكور به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 2،30 ده‌قیقه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ 17/4/2021 تیرۆستانی داعش هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو بیره‌ نه‌وتیاندا له‌كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی بایی حه‌سه‌ن دا، به‌ڵام هیچ زیانێك به‌ بیره‌ نه‌وته‌كان نه‌گه‌یشت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رونیشی كرده‌وه‌، ئه‌و بیره‌ نه‌وتییانه‌ی هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌یان دراوه‌ ده‌كه‌ونه‌ نزیك گوندی شیرناو له‌قه‌زای دووبزی پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌و بۆمبانه‌ی دانرابوون له‌جۆری ده‌نگی بوون بۆیه‌ زیانی ماددیان لێ نه‌ كه‌وتۆته‌، به‌ڵام ده‌نگی گه‌وره‌یان هه‌بووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی نه‌وتی باكوور ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هۆكاری دانانی ئه‌و بۆمبانه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌پاراستنی ئه‌و بیره‌وه‌ نه‌وتییانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو به‌پێی گرێبه‌ستێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق به‌ به‌ڵێنده‌ری مه‌ده‌نی سپێردراون و ئه‌وانیش وه‌كو پێویست نه‌یانتوانیوه‌ بیره‌كان  بپارێزن.

به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌، داعش له‌پشت دانانی بۆمبه‌كانه‌وه‌یه‌و دوای ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كان وه‌كو پۆلیسی نه‌وت كێوماڵی ناوچه‌كه‌یان كردوه‌و هیچ شتێكیان ده‌ستنه‌كه‌وتوه‌.

PUKmedia محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د / كه‌ركوك


Source link

About Hooshyar

Check Also

Hunermendên kurd li hemberî êrişên Tirkiye xwepêşandan kirin

Hunermendên kurd li hemberî êrişên Tirkiye xwepêşandan kirin Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *